وشداریی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای ئیبۆلا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446140-وشداریی_ڕێکخراوی_تەندروستی_جیهانی_لەبارەی_بڵاوبوونەوەی_پەتای_ئیبۆلا
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وشداریی دا؛ تەشەنای ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لەکۆنترۆڵ دەرچووەو مەترسیی گۆڕانی بۆ مەرگهێنترین نەخۆشیی درمیی ئیبۆلا لە جیهاندا زیادی کردووە.
(last modified 2026-08-20T14:24:56+00:00 )
ئاب 20, 2026 13:46 Asia/Tehran
  • وشداریی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای ئیبۆلا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وشداریی دا؛ تەشەنای ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لەکۆنترۆڵ دەرچووەو مەترسیی گۆڕانی بۆ مەرگهێنترین نەخۆشیی درمیی ئیبۆلا لە جیهاندا زیادی کردووە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، هەتا حەفتەی ڕابردوو زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی تووشبوونی یەکجاریی و دوو هەزار و سێ سەدو حەفتاو هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان لە پەنجاو پێنج ناوچەی تەندروستیی لە شەش پارێزگای ئەو وڵاتە تۆمار کراوە. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ: ئەوە گەورەترین تەشەنای ئیبۆلا لە کۆنگۆ و دووەم تەشەنای گەورەی جیهانەو هێشتا هیچ نیشانەیەکی ڕوون لەمەڕ کەمکردنی گوێزرانەوەی بەدی ناکرێ.

ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگرتن بە نەخۆشییەکانی ئەفریقاش هۆشداریی داوە، ئەو پەتایە ئێستا لە هەر سی خولەکدا کەسێک دەکوژێ و بێتوو کۆنترۆڵ نەکرێ، دەتوانێ مەرگهێنترین تەشەنای ئیبۆلا لەئاستی جیهان بەئەژمار بێ.