مانگرتنی فەرمانبەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی"ئیزی جێت"ی فەڕانسە هەروا بەردەوامە
ئاب 19, 2026 17:38 Asia/Tehran
مانگرتنی بەرفراوانی کارمەندان و فەرمانبەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی"ئیزی جێت" لە فەڕانسە، هەڵوەشانی زیاتر لە سەد گەشت و سەرلێشێواویی هەزاران موسافیری لێکەوتووەتەوە.
کارمەندانی کۆمپانیاکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر خراپی بارودۆخی کار و گیروگرفتی ڕێکخراوەیی، لەوانەش درەنگ ڕاگەیاندنی خشتەی کارکردن، دەستیان کردووە بە مانگرتن. سەندیکاکانی کرێکاریی ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە مانگرتنەکە تا ٢ی ئەیلوول بەردەوام بێت. سەندیکاکان بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای ئیزی جێتیان بە بەرپرسیار زانیوە لە ڕێکخستنی دۆخی سەرنشینەکان و دۆزینەوەی گەشتە بەدیلەکان. هەروەها ئەو موسافیرانەی کە گەشتەکانیان هەڵوەشاوەتەوە یان زیاتر لە سێ کاتژمێر دواکەوتووە دەتوانن داواکاری بۆ تێچووی بلیت و قەرەبوو تۆمار بکەن.
سەرپەیڤ