وتەبێژی سپا: بە هەڵایسانی شەڕی تازە، چەکی وێرانکەرتر بەکار دێنین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446132-وتەبێژی_سپا_بە_هەڵایسانی_شەڕی_تازە_چەکی_وێرانکەرتر_بەکار_دێنین
سەردار حوسێن موحیبی وتەبێژی سپا وێڕای ئاماژە بە توانای مووشەکیی ئێران، وتی: هێزی وێرانکەری مووشەکەکانی سپا زۆر زیاترە لە نموونەکانی بەکارهاتوو لە شەڕەکانی پێشوودا و ئەگەر شەڕێکی دیکە هەڵایسێ، چەکەکانمان لەهەموو روویەکەوە بەتەواوەتی جیاواز دەبن لەوانەی ڕابردوو.
(last modified 2026-08-20T14:18:21+00:00 )
ئاب 20, 2026 11:47 Asia/Tehran
  • وتەبێژی سپا: بە هەڵایسانی شەڕی تازە، چەکی وێرانکەرتر بەکار دێنین

سەردار حوسێن موحیبی وتەبێژی سپا وێڕای ئاماژە بە توانای مووشەکیی ئێران، وتی: هێزی وێرانکەری مووشەکەکانی سپا زۆر زیاترە لە نموونەکانی بەکارهاتوو لە شەڕەکانی پێشوودا و ئەگەر شەڕێکی دیکە هەڵایسێ، چەکەکانمان لەهەموو روویەکەوە بەتەواوەتی جیاواز دەبن لەوانەی ڕابردوو.

سەردار حوسێن موحیبی وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەبارەی توانای چەکئامێریی ئێران و بەهێزکرانی سەری جەنگیی مووشەکە ئێرانییەکان پاش شەڕی سەپێندراوی دووەم و سێیەم، وتی: ئێمە رۆژ لەدوای رۆژ لەبواری بەرهەمهێنانی تێکڕای چەکەمەنییە جەنگییەکان ڕوو لە پێشکەوتنین و چەکەکانمان بەوردبینی زیاتر، هێزی وێرانکەرتر و تەکنۆلۆژیانەتر بەرهەم دێنین.

ناوبراو هەروەها لەبارەی تواناکانی ئەنساروڵڵای یەمەن لەهەمبەر دەسدرێژکارانی سەعودیا وتی: ئێستا زیاتر لە دوو ساڵە کە رژیمی داگیرکەری قودس لە غەززە، شەڕ دەکاو هێشتا نەیتوانیوە زیانی جیددیی لە حەماس بدا، بۆیە عەرەبستان کە توانا سەربازییەکەی کەمترە لە رژێمی زایۆنیستی، چۆن مومکینە بتوانێ دەرەقەتی توانای ئەنساروڵڵا و خەباتکارانی یەمەنی بێ؟ ئەوە نامومکینە.

سەردار موحیبی بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە هەموو نەتەوەیەک هەوڵی بەرگریکردن لە بوون و سەروەت و سامانی خۆی دەدات و خۆی بە بەتوانا دەبینێت، وتی: لەو بارەوە بێگومان عەرەبستان ناتوانێ یەمەن و ئەنساروڵڵا کۆنترۆڵ بکاو لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لەئەماندا بمێنێ، هەر وەک چۆن لە رۆژانی ڕابردوودا، شایەت بووین ئەوەندەی عەرەبستان هێرش دەکا، چەندهێندە گورزی وێ دەکەوێ.

وتەبێژی سپا لەکۆتاییشدا ڕایگەیاند: ئەو توانایەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەدرێژایی چەندین ساڵ بەدەستی هێناوە، تادێ ڕوو لە زیادبوونەو خۆڕاگریی یەمەن ڕێگای پێشکەوتنی هێزمەندانە بەردەوام دەکا.