زۆربوونی تێچووی گەرمکردنی ماڵ لە زستانی ئەمریکادا
ئهیلوول 19, 2026 17:23 Asia/Tehran
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕاپۆرتی داوە؛ شەڕی دژ بە ئێران خەرجی سووتەمەنی و گەرمکردنی ماڵەکانی لە ئەمریکادا یەکجار زۆر کردووە و ژمارەیەک لە بنەماڵەکانی بەرەوڕووی زستانێکی قورستر کردووەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نرخی نەوت بۆ گەرمکردنەوە لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دژی ئێران لە ٢٨ـی فێورییەوە تا ئێستا نزیکەی ٦٠% زۆرتر بووە. مامناوەندی نرخی ئەم سووتەمەنییە لە ئەمریکا لە ٤ دۆلار و ١٠ سێنت گەیشتووەتە ٥ دۆلار و ٥٤ سێنت بۆ هەر گاڵۆن. لە نیۆیۆرکیش نرخی هەر گاڵۆن نەوتی گەرمکردنەوە لە ناوەڕاستی سێپتەمبەردا گەیشتە ٦ دۆلار و ١٤ سێنت، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە هەر لەو ماوەیەی ساڵی ڕابردوودا ٣ دۆلار و ٧٠ سێنت بووە. شارەزایان دەڵێن هەڵکشانی ئاستی تێچووی وزە گوشارێکی زیاتر دەخاتە سەر بودجەی بنەماڵە ئەمریکاییەکان لە زستانی ئەمساڵدا.
سەرپەیڤ