سناتۆر سەندێرز: هەڕەشەی ترەمپ بۆ "تیابردنی" ئێران جەنایەتی جەنگییە
ئهیلوول 23, 2026 17:40 Asia/Tehran
سناتۆری ئەمریکایی داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد کۆتایی بێنێ بە هەڕەشە و گوڕەشە کردن لە ئێران.
بێرنی سەندێرز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا ڕایگەیاندووە، داوای "لەناوبردنی" نەتەوەی ئێران "جەنایەتی جەنگی و کردەوەیەکی دڕندانە"ـیە و نابێ ئەمریکا خۆی تێوەگلێنێ بەم چەشنە کردەوانەوە. هەروەها سەندێرز شەڕی ئێستای بە "نایاسایی و نادەستووری" وەسف کرد و داوای لە کۆنگرێس کرد هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی دەستبەجێ کۆتایی پێبێنێت.
سەرپەیڤ