بەرپەرچدانەوەی پەلاماری داعش لە سنووری ئێراق و سووریا لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i308265-بەرپەرچدانەوەی_پەلاماری_داعش_لە_سنووری_ئێراق_و_سووریا_لە_لایەن_هێزەکانی_حەشدی_شەعبیەوە
پێکهاتەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند : هێزی حەشدی شەعبی پەلاماری بەربڵاوی ئەندامانی داعش لە سنووری ئێراق و سوریایان بەرپەرچ داوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2017 12:41 Asia/Tehran
  • بەرپەرچدانەوەی پەلاماری داعش  لە سنووری ئێراق و سووریا لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە

پێکهاتەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند : هێزی حەشدی شەعبی پەلاماری بەربڵاوی ئەندامانی داعش لە سنووری ئێراق و سوریایان بەرپەرچ داوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەشی میدیایی حەشدی شەعبی شەوی پێنج شەممە  ڕایگەیاند :  تێکهەڵچوون لە ناوچەی سەرسنووریی شاری  حەمدانییە لە پارێزگەی نەینەوا بەرەو سارای رومادی  ڕووی دا  کە دوو ئوتوموبیلی هەڵگری داعش تێک شکێندرا و ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە کوژران.

لەم تێکهەڵچوونەدا هێزی حەشدی شەعبی توانیان پێش بە دزەکردنی  ئەندامانی داعش بۆنێو خاکی ئێراق بگرن.

هێزی حەشدی شەعبی بەرپرسایەتی دامەزراندنی ئاسایشی بەشەکانی  ڕۆژاوایی پارێزگەی نەینەوای ئێراقیان لە سنووری ئەم وڵاتە و سوریا بە ئەستۆیە.

 بە پێی هەواڵێکی دیکە ، قاسم ئەعرەجی  وەزیری ناوخۆی ئێراق باسی هاویژرانی چەند  گولەهاوەن  لە ناوچەی   رەسافە بەرەو  بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی کرد لە ناوچەی  جادوریە لە ناوەڕاستی بەغدا .

هێزی حەشدی شەعبیی وەک پێکهاتەی جەماوەریی و ستراتژیک ڕەوشێکی  گرینگی  لە  لەناوبردنی  داعش لە ئێراق دا هەیە   و وەک هێزێکی  کاریگەر لە تەنیشت  هێزی ئێراقی دایە .