کشانەوەی داعش لە ناوچەی عەکاشات لە ڕۆژاوای ئەنبار
سەرچاوەکانی ئێراقی ڕایانگەیاند ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش چەند کاتژمێر دوای دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچەی عەکاشات لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق، لەم ناوچەیە کشانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیسنا ئەم سەرچاوە ئێراقییە پێداگرییان کرد : هیچ خۆڕاگرییەک لە لایەن ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی عەکاشاتی پارێزگەی ئەنبار نەبینراوە.
هەرلەم حاڵەدا دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئۆپراسیۆنی بەربڵاو بۆ ئازاد کردنی ناوچەی عەکاشات لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار لە دەستی داعشییەکان، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ئەنبار ڕایگەیاند هێزی هاوبەشی ئاسایشی گەیشتوونەتە دەروازەکانی ناوچەی عەکاشات .
سەرچاوەیەکی سەربازی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی سومەریە نیووزی ئێراق، وتی : ئەم ئۆپراسیۆنە بەربڵاوە لە کاتژمێره کانی بەرایی بەیانی ڕۆژی شەممە بە ئامانجی ئازاد کردنی ناوچەی عەکاشات
لە باکووری ڕۆژاوای شاری رەتبە لە چەند میحوەرەوە دەست پێکرا .
ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ، وتی : لەم ئۆپراسیۆنە یەکەی سوپا لە ئۆپراسیۆنی ئەنبار و تیپەکانی یەک، هەشت و دەی و هەروەها تیپی تاکتیکیی پۆلیسی ئەنبار، حەشدی شەعبی، هێزی عەشیرە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئێراق بەشدارن .
ناوچەی عەکاشات لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 ەوە تائێستا لە لایەن داعشەوە داگیرکراوە.
هەروەها شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی ئاسایشی وبەرگری پەرلەمانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕەسمیی ئێراق واع، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگەی کەرکووک درێژەی هەیە، وتی : پێش بینی دەکرێت ئەم ئۆپراسیۆنە پێش لە کۆتایی هاتنی مانگی سپتەمبەر، دەست پێ بکرێت.
شاری حەویجە و ناوچەکانی رەشا زاب، ریاز عەباسی لەباشووری ڕۆژاوای کەرکووک لە دەیەمی مانگی ژووئەنی ساڵی 2014 ەوە لە لایەن داعشەوە داگیرکراون و هێزی ئاسایشیی ئێراق بۆ ئازاد کردنیان لە ڕۆژانی داهاتوو ئامادە دەبن .