ئامادە بوونی هێزە عێراقییەکان بۆ ئازاد کردنی " ئەلقائێم"
سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق باسی ئامادە بوونی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەی کرد بۆ ئازاد کردنی شاری " ئەلقائێم" لە ڕۆژئاوای ئەنبار .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەری مێهر، سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق بە ڕۆژنامەی ئەلسەباحی وتی: هێزە چەکدارەکان دەڕۆنە " ئەلقائێم" و لە کۆتایی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ، ناوچەکانی " عەنە" و"ڕاوە"یش ئازاد دەکەن . ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتیشی: هێزە عێراقییەکان ڕیگای " ئەلسەکرە-عنە" یان پاکتاوکردووە . ئەم ڕێگایە کە ٢١ کیلومەترە یەکێ لە گرنگترین ڕێگاکانی فریاگوزاری بۆ ترۆریستانی داعش دەهاتە ئەژمار کە هەرئێستا لە کۆنتڕۆڵی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق دایە . هێزەکانی سوپا و بەسیجی جەماوەری عێراق ئێواڕەی ڕۆژی شەممە توانییان ناوچەی عەکاشات لە ڕۆژئاوای ستانی ئەنبار، لەچنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕزگار بکەن . هەواڵی دیکە ئەوەیە کە ، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقی شەش مۆڵگەی داعشیان لە شاری ئەلمەیادینی سوریا لە نزیکی سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق بۆمباران کردووە ، ئەم پەلامارانە بە هەماهەنگیی دەوڵەتی سوریا ئەنجامی گرتووە.