تەقینەوە لە شاری بیجی لە سەلاحەدینی ئێراق
بە هۆی تەقینەوە لە چێشتخانەیەکی گەشتیاری لەبیجی لە پارێزگەی سەلاحەدین پێنج کەس کوژران .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ڕایگەیاند لەم پەلامارە دا کە ڕۆژی سێ شەممە ئەنجام درا سی و چوار کەسیش بریندار بوون .
تیرۆریستانی داعش دوای شکستی پەیتا پەیتا لەبەرامبەر هێزەکانی ئێراقی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، زۆرتر لە ڕابردوو دەستیان داوەتە تەقینەوەی لە گۆترە و لە هەوانتە و کوشتنی خەڵکی سیڤیل لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراق .
هەرلەم حاڵەدا قەتەری عوبەیدی، فەرماندەیەکی سەربازی لە پارێزگەی ئەنبار لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سومەریە نیووزی ئێراق، وتی : ئەندامانی داعش بەشێوەی تاقمی لە عەنە بەرەو شاری راوە لە 230 کیلومەتری ڕۆژاوای رومادی هەڵاتوون .
عوبەیدی وتیشی : ئەم هەڵاتنەی تیرۆریستەکان دوای شکستی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بەربڵاو بۆ ئازاد کردنی شاری عەنە ئەنجام دەبێت .
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری عەنە لە پارێزگەی ئەنباری ئێراق لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعش، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بە بەشداری هێزی سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی و حەشدی عەشائری دەست پێکراوە .