ڕزگار کرانی تۆکمەوتەواوی لای چەپی لێواری شرۆقات لە باکووری سەلاحەددینی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i309659-ڕزگار_کرانی_تۆکمەوتەواوی_لای_چەپی_لێواری_شرۆقات_لە_باکووری_سەلاحەددینی_عێراق
هێزە ئاسایشتییەکانی عێراق لای چەپی شاری شرۆقات لە باکووری پارێزگای سەلاحەددینیان بە تەواوی لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش ڕزگار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2017 10:11 Asia/Tehran
  • ڕزگار کرانی تۆکمەوتەواوی لای چەپی لێواری شرۆقات لە باکووری سەلاحەددینی عێراق

هێزە ئاسایشتییەکانی عێراق لای چەپی شاری شرۆقات لە باکووری پارێزگای سەلاحەددینیان بە تەواوی لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش ڕزگار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئەلعالەم، ڕائید شاکر جەودەت سەرکردەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق  لای چەپی شاری شرۆقات لە باکووری پارێزگای سەلاحەددینیان ڕزگار کردووەو قۆناغی سێهەم لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی ڕزگار کردنی حەویجەیان وەپشت سەر ناوە.

هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە بە دەست پێ کردنی ئەم هەڵمەتە دوو ئاوایی سدیری ناوەڕاست و سدیری ژووروویان لە باشووری شرۆقاتی باکووری پارێزگای سەلاحەددینیان لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش ڕزگار کرد.

شاری شرۆقات لەسی کیلومەتریی باکووری ڕۆژئاوای حەویجەدا هەڵکەوتووەو  تاقمی تیرۆریستی داعش ، لە ژوئەنی 2014 وە  حەویجەی داگیر کردووەو ئێستاش دواپێگەی داعش لە باکووری عێراق دێتە ئەژمار.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە ڕۆژی پێنج شەممە 21ی سپتامبەر دەست پێ بوونی قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی ڕزگار کردنی ئەو ناوچانەی شرۆقات و حەویجەی کە لەژێر ڕکێفی داعش دا ماونەتەوە ڕاگەیاند.