ئامادەیی هێزی ئێراقی بۆ دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی نەبەردی ئازاد کردنی حەویجە
هێزی ئێراقی بە سەقامگیر بوون لە ناوچەی زاب لە ڕۆژاوای حەویجە ، خۆیان بۆ دەستپێکردنی قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئەم شارە لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک ئامادە دەکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادینی لوبنان، بڕیارە قۆناخی دووهەمی ئازاد کردنی حەویجە لە لە ناوچەیەک بە بەرینانیی هەشتسەد کیلومەتری سێ جا ئەنجام بدرێت و هێزی ئێراقی لەم ئۆپراسیۆنە لە کەرەستەی نوێی خۆیان کەڵک وەرگرن.
هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری ئێراق ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەرانی حەشدی شەعبی و سوپای ئێراق، دەستپێکرانی قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجەیان لێک دایەوە .
عەلی حەمدانی فەرماندەی تیپی یازدەی حەشدی شەعبیش باسی ئامادەیی هێزی حەشدی شەعبی بو دەستپێکردنی قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی حەویجە ئێمە دێینی کرد.
ئەرکانی زانیاری گەیاندنی شەڕ لە ئێراق حەوتەی ڕابردوو کۆتایی سەرکەوتوانەی قوناخی یەکەمی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجەیان لە دەستی داعش ڕاگەیاند.
هەرلەم حاڵەدا عەبدولخالق میدحەت ئەنجومەنی پارێزگاری دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئێراقیش باسی لەناوچوونی سێ هەڵوێتی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە سنوورەکانی نێوان ئەم پارێزگەیە و پارێزگەی سەلاحەدینی کرد .
هێزی ئاسایشیی ئێراق بەرلەمە، کەرتی چەپی شاری شوروقات لە باکووری پارێزگەی سەلاحەدینیان بە شێوەی تۆکمەوتەواو لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئازاد کرد .
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بیست و یەکەمی سپتەمبەر ، دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچە بەجێماوەکانی شوروقات و حەویجەی لە دەستی داعش ڕاگەیاند.