کوژرانی دوو هۆکاری تەقاندنەوە لە ڕۆژئاوای عێراق
سەرۆکی پۆلیسی ستانی " ئەنبار" ی عێراق باسی کوژرانی دوو هۆکاری تەقاندنەوەی لە گردو پەڕی "ڕۆمادی" لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کرد .
بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی پینجشەمممەی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە سومەرییە،"خالێد ئەلدۆلەیمی" سەرۆکی پۆلیسی " ئەنبار" ی عێراق وتیشی: یەکێ لەو هۆکارانەی تەقاندنەوەکەی ڕۆژئاوای "ڕۆمادی" و هۆکاری تەقاندنەوەی دیکە کە لە یەکێ لە ماڵەکان دا لە ناوچەی " ئەلتاش" لە باشووری رۆمادی خۆی شاردبۆوە، لە لایەن پۆلیسی عێراقەوە کوژراون .
ڕۆژی چوار شەممە ئەندامانی داعش هەلیانکووتایە سەر چەند گەرەک و ناوچە لە وان ئەلتاش و ئەلجامعە لە شاری رۆمادی و ژمارێک لە بنەماڵەکانی دانیشتووی ئەو ناوچەیەیان بە بارمتە گرت ، بەڵام هێزەکانی تایبەتی پۆلیسی ئەنبار ، توانیان ئەو ناوچەگەلە بستێننەوە .
" سەعد مەعەن" وتە بێژی وەزارەتی نێو خۆی عێراقیش ڕایگەیاند: ترۆریستانیک کە رۆژی ڕابردوو پەلاماری شاری رۆمادییان دابوو شارومەندانی وڵاتانی دەرەوەیی بوون و لەم ئۆپراسیۆنە دا ٤٠ ترۆریست کوژراون . " سەعد مەعەن" وتیشی: فێڵ و تەڵەکەی تازەی داعشییەکان بۆ پەلاماردانی کاروانی زیارەتکارانی مۆحەرەم، لە ڕێگای جانتاکانەوەیە.
ستاڤی زانیاری گەیاندنی شەڕ لە عێراق حەوتەی ڕابردوو باسی لەناوچوونی تۆرێکی ترۆریستی لە بەغدا و ستانەکانی باشووری عێراق کرد کە گەرەکیان بوو پەلاماری زیارەتکاران و کۆڕەکانی تازیەداری لە مانگی مۆحەرەم بدەن .