ئازاد کرانی بیست و شەش گوند لە حەویجەی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i310509-ئازاد_کرانی_بیست_و_شەش_گوند_لە_حەویجەی_ئێراق
فەرماندەی گشتیی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجە ڕایگەیاند : هێزی پۆلیس و حەشدی شەعبی ئێراق توانیان ئەمڕۆ سەرلەبەیانی، بیست و شەش گوند ئازاد بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2017 14:53 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی بیست و شەش گوند لە حەویجەی ئێراق

فەرماندەی گشتیی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجە ڕایگەیاند : هێزی پۆلیس و حەشدی شەعبی ئێراق توانیان ئەمڕۆ سەرلەبەیانی، بیست و شەش گوند ئازاد بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  شەممەی  کەناڵی سومەریە نیووز،  سەرلەشکر  عەبدولئەمیر  ڕەشید  یارەڵڵا  فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجە ، بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە  وتیشی :  هێزی ئێراقی هەروا خەریکی پێشڕەوین  .

وتەبێژی ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی ئیرۆریزمی ئێراقیش  باسی زاڵ بوونی هێزی چەکداری ئەم وڵاتە بەسەر نیوەیەکی شاری حەویجەی کرد .

هێزی سوپا و حەشدی شەعبی ئێراق  سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینیشی دووهەمین قۆناخی  ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی  حەویجە  لە باشووری ڕۆژاوای  کەرکووکیان لە سێ  بەشەوە دەست پێ کرد  .

هەرلەم حاڵەدا عەلا غانمی  وتەبێژی  پۆلیسی کەربەلا  باسی جێبەجێ کرانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی پێشگیرانە لە ناوخۆی ناوچەکانی باکووری کەربەلای کرد و وتی : ئەم ئۆپراسیۆنە  لە ئاستێکی بەربڵاو بەبەشداری هێزی هاوبەش لەوان فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی فوراتی ناوەند  و پۆلیسی کەربەلا، بە ئامانجی دابین کرانی ئاسایش و سەقام لە ناوچە بەڕێوە چوو  .

غانمی وتی : لەم ئۆپراسیۆنە پێش پێگیرانەیە زۆرتر لە 160 گوللەهاوەن لەلایەن  یەکەی سێیەمی پۆلیسی  کەربەلا دۆزرایەوە.

 ئەمەولەلایەکی دیکەوە  وەهاب طائی   ڕاوێژکاری میدیایی وەزارەتی ناوخۆی ئێراق  ڕایگەیاند : تاقمێکی تایبەت لە ئیدارەی  هەواڵگری بەغدا  بە هاوکاری ڕێکخراوی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی بەغدا توانیان ئەندامانی تاقمێک پێکهاتوو لە فەرماندەرانی باڵای داعش و ژومارێک چەکەمەنی وچەک و چۆڵی تەقینەوە لە ناوچەی مەلالی  سەربە شاری کەرەمە  لە نیزیکی بەغدا بکوژن.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی   ئەم کەسانە بۆ وەبەر پەلااردانی کازمەین  لە ڕۆژی عاشوورا بەڕنامەیان دادەڕشت.

هێزی ئاسایشیی ئێراق  هەموو ساڵێ بەمەبەستی دابین کردنی  ئاسایشی ڕێ وڕەسمی  عاشورا لەبەغدا و پارێزگەکانی دیکە بەتایبەتی شاری کەربەلا ،لە ناوچە جۆربەجۆرەکان سەقام دەگرن  .