سەرکەوتنیی هێزە هاوبەشە ئێراقییەکان بەرامبەر داعش
فەرماندەری پۆلیسی فێدراڵی عێراق وتی: هێزە هاوبەشەکانی عێراقی دوو سەد و حەوت ترۆریستی داعشییان لە درێژەی قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی ئازادی حەویجە دا کووشتوە و پەنجا ترۆمبیلی بۆمبئاخنکراو بیست ترۆمبیلی زرێیان لەناو بردووە .
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران؛" رائید جوودەت شاکر" فەرماندەری پۆلیسی فێدراڵی عێراق ئێواڕەێ شەممە ڕایگەیاند: بەرنامەی یەکەم لە قۆناخی دووهەمی ئۆپەراسیۆنی ئازادی حەویجە بە سەرکەوتووی کۆتایی هات.
هێزەکانی سوپا و بەسیجی جەماوەری عێراق بەیانی ڕۆژی هەینی قۆناخی دووهەمی ئۆپەراسیۆنی ئازادی حەویجە، لە باشووری ڕۆژئاوای کورکووکیان لە سێ تەوەرەوە دەستپێکردووە. " رائید جوودەت شاکر" فەرماندەری پۆلیسی فێدراڵی عێراق باسی لە ئازادکرانیی ٣٤٤ کیلومەتری چوارگۆشە لە ناوچەکانیی ژێر رکیفی داعش لە حەویجە دا کردووە و ڕاشیگەیاند بیست و هەست بەشو گوند کە لە ژێر رکێفی داعش دا بوون، ئازاد کراون.
هەر لەم حاڵە دا، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی خەبات دژی ترۆریسمی عێراقیش رۆژی شەممە وتی: هێزە عێراقییەکان توانیان نزیک لە سەدا ٥٠ی شارستانی حیویجە لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕزگاربکەن. بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەی مەسری ئەلیۆموسابیع ؛ " سەباح ئەلنەعمان" ڕاویژکاریی ڕاگەیاندنیی ڕێکخراوی خەبات دژی ترۆریسمی عێراق جەختیکرد: هێزە ئاسایشیییەکانی عێراق توانیویانە لە سێ مێحوەرەوە بڕۆنە نێو شارستانی حەویجە.
بەشی ڕاگەیاندنی بەسیجی جەماوەری عێراق (حەشدی شەعبی) یس بەر لەوە لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: هێزە ئاسایشییە عێراقییەکان هاوڕێ تیپی ١١ و ١٢ بەسیجی جەماوەری توانیان زنجیرە چیاکانی حەمرین ئازاد و ئالای عێراق لەو شۆینە دا هەڵکردووە . کەناڵی دەنگ وباسی ئەلعالەمیش دۆێشەو ڕاپۆرتی داوە: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق ژمارێک لە سەرکردەکانی تاقمی ترۆریستی داعش یان لە ناوچەی ئەلقائێم لە ڕۆژ ئاوای ستانی ئەنبار داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا و لەم پەلامارە دا زیاتر لە ٤٠ ترۆریستی داعشی کوژراون .