خۆ سازدانی سوپای عێراق بۆ دوا هەڵمەتی دژی داعش لە سنووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i313206-خۆ_سازدانی_سوپای_عێراق_بۆ_دوا_هەڵمەتی_دژی_داعش_لە_سنووری_سووریا
سوپای عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەم وڵاتە ئامادەی دەست پێکردنی دوا هەڵمەتن بۆ سەندنەوەی دوایین بەشی خاکی عێراق لە تاقمی تیرۆریستی داعش لە سنووری نێوان عێراق و سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 14:21 Asia/Tehran
  • خۆ سازدانی سوپای عێراق بۆ دوا هەڵمەتی دژی داعش لە سنووری سووریا

سوپای عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەم وڵاتە ئامادەی دەست پێکردنی دوا هەڵمەتن بۆ سەندنەوەی دوایین بەشی خاکی عێراق لە تاقمی تیرۆریستی داعش لە سنووری نێوان عێراق و سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، هەر لەم حاڵەدا پۆلیسی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراقیش باسی ناردنی چوار هەنگی هێزەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ بەشداری کردن لە هەڵمەتی پاکتاو کردنی شارەکانی ڕاوە و قائیم لە نزیکی سنووری نێوان عێراق و سووریا و کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەو شارانە.

فالح فەیاز ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئاسایشتی نیشتیمانی و سەرۆکی حەشدی شەعبیش ڕایگەیاند: هەتا کۆتایی هاتنی یەکجاریی داعش لە عێراق دا چەند کاژێرێک زیاترمان نەماوە.

فەیاز تیشکی خستە سەر گرینگایەتیی فەتواکەی مەرجەعییەتی باڵای عێراق لە بارەی شوناسی ڕاستەقینەی جەماوەری ئەم وڵاتەو وتیشی: لە سای توانایی و بڕوامەندی و بەهاو پیرۆزایەتییەکانی جەماوەری عێراق ، هەوڵی هێندێک لایەن بۆ دابەشکردنی وڵات هاوکات لەگەڵ شاڵاوەکانی داعش بەرپەرچ درایەوە.

جێگای ئاماژەیە هێزە هاوبەشەکانی عێراق بەتایبەت هێزەکانی حەشدی شەعبی توانییان لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵ زۆرێک لە بەشە داگیر کراوەکانی سەرزەوینی عێراق ڕزگار کەن، ئەویش لە هەل و مەرجێکدا کە پێشتر ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوای ڕایانگەیاند بوو کە شکست پێ هێنانی داعش لە عێراق دا دە ساڵێک دەخایەنێت.