کوژرانی هەشت ترۆریستی تەکفیری داعش لە حەویجەی عێراق
فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی کەرکوک باسی لە کوژرانی هەشت ترۆریستی تەلفیری داعش کرد لە شاری حەویجە دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی سومەرییە نیوز، " فازل عۆمران" فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی کەرکوک وتی: ئەو هەشت ترۆریست تەکفیری داعش پشتێندەکانی تەقینەوەییان بە خۆیان بەستبوو و خۆیان شاردبۆوە و پاشانیش کوژران.
عۆمران وتیشی: لەو ئۆپەراسیۆنە، هەممارێکی ماددەکانی تەقەمەنی تەکفیرییەکان دۆزراوەتەوە . هەوالێکی دیکە ، بەشگەی نەوتی بەسرەی عێراق رۆژی دووشەممە ڕایگایەند: گەرەکیانە لە ساڵی ٢٠٢٠ ، بارستای وەبەرهێنانی خۆیان بۆ شەش ملوین بەرمیل لە رۆژ دا زۆرتر بکاتەوە .
بەشگەی نەوتی بەسرەی عێراق هەناردەی نەوت لە کێلگەکانی باشووری ئەو وڵاتە دوای ڕاگیردرانی چالاکییەکانیی نەوتی لە کەرکووک، بۆ ڕێژەی سێ ملوین و ٤٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژ دا زۆرتر کردۆتەوە .
هێزە عێراقییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین کێلگەی گەورەی نەوتی لە گردو پەری شاری کەرکوک لە هێزەکانی پێشمەرگە وەرگرتووە. بەر لەوەیش ؛ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی " مەسعوود بارزانی" زاڵبوون بەسەر بیرە نەوتییەکانی کەرکووک.