هەڵاتنی تیرۆریستانی داعش لە قائمی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i313793-هەڵاتنی_تیرۆریستانی_داعش_لە_قائمی_ئێراق
دوابەدوای پێشڕەویی هێزەکانی ئێراقی بەرەو ناوەڕاستی شاری قائم لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار، ئەندامانی داعش لەم شارە بەرەو بووکەماڵی سوریا هەڵاتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2017 11:45 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی تیرۆریستانی داعش لە قائمی ئێراق

دوابەدوای پێشڕەویی هێزەکانی ئێراقی بەرەو ناوەڕاستی شاری قائم لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار، ئەندامانی داعش لەم شارە بەرەو بووکەماڵی سوریا هەڵاتن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، دامەزراوەی هەواڵگری حەشدی شەعبی  ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند : هاوکات لەگەڵ نۆیەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی هێزی سوپا و حەشدی شەعبی ئێراق بۆ ئازاد کردنی  شاری سنووریی قائم،  ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستانی تەکفیری داعش لەوان ئەندامانی بیانی ئەم تاقمە  بەرەو شاری  بووکەماڵی سوریا هەڵاتن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،  هێزی سوپا و  حەشدی شەعبیی ئێراق  لە درێژەی پێشڕەوی لە بەرەی باشووری بەرەو  ناوەڕاستی شاری قائم، گەیشتنە  گەڕەکی  کەرابلە.

هێزی حەشدی شەعبی هەروەها توانیان  بە تێک شکاندنی لەمپەرەکانی بەرگرییانەی  داعش لە میحوەری ناوەڕاست دا  بگەنە  گەڕەکی  تەنک  لە شاری قائم  .

هاوکات تیرۆریستانی داعش  بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە لەوەی بکەونە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراقی  ماڵی  خەڵکی سیڤیل  لە گەڕەکی غەززەی شاری قائم ئاگرتێ بەردەدەن.

هێزی سوپا و حەشدی شەعبی  و هێزی ئاسایشیی ئێراقی بەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی مەزنیان بۆ ئازاد کردنی ناوچە داگیرکراوەکان لەوان سەعدە، کرابلە و حەسیبە لە قائم  ، دەست پێ کردووە.