پێشگرتنی داعش لە چوونە دەری کەسانی سیڤیل لە ناوچەی ڕاوە
کۆمیسیۆنی مافی مرۆفی عێراق لەبارەی ڕەوشی دانیشتووانی شاری " ڕاوە" کەلە ژێر گەمارۆ ترۆریستانی داعشی دایە، وشداریان داوە .
بە گویرەی ڕاپۆرتی " سومەریە نیوز" کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: تاقمی ترۆریستی داعش شاری "ڕاوە" لە ستانی ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق دا گەمارۆ داوە کە نزیک ١٠ هەزار کەس لە شارومەندانی عێراقی دەگرێتەوە .
راپۆرتەکان باس لە وە دەکات داعش لە شارومەندانی عێراقی لەو ناوچەیە وەکوو قەڵخانی ئینسانی کەڵک وەردەگرێت . ترۆریستانی داعش ئەو کردەوەیە بۆ پێشگرتن لە پێشڕەوی هێزە عێراقییەکان بەڕێوە بردووە . هێزە عێراقییەکان یش شاری "ڕاوە" یان گەمارۆ داوە و ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ئەویان دەستپێکردووە .
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، لە دەوڵەت داوای کرد بۆ ڕزگاری دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کە لە ژێر گەمارۆی ترۆریستانی داعشی دایە ، هەموو هەوڵێک بدەن .
ئۆپەراسیۆنیی ئازادی ڕۆژئاوای ستانی ئەنبار، لە چنگ داعش بە بەشداری هیزەکانی سوپا و بەسیجی جەماوەری عێراق لە ٢٦ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ەوە دەستپێکراوە .