شەکانەوەی ئالای عێراق لە ناوچەی ئەلڕەمانە لە ئەنباری عێراق
هێزە عێراقیەکان دوای ئازاد کرانی تۆکمە وتەواوی ناوچەی ئەلرەمانە لە شاری ئەلقائیم ئاڵای ئەم وڵاتەیان لەسەر بیناکانی ئەوێ هەڵواسیی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلنەشرە ، قەتری ئەلسەمرمد " فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە پارێزگەی ئەنباروتی: هێزە ئەمنیەتیەکان وهێزەکانی پشتیوان بە لاگری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپا توانیان ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش بکوژن. ئەلسمرمەد وتی: دوای ئەم پەلامارە ، هێڵی خۆڕاگری تاقمی ترۆریستی داعش تێک شکێندرا وهێزەکانی ئەمنیەتی بەپشتیوانی هێزەکان وئاگرت توپخانە وفڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپا توانیان بەرەو بنکەی تاقمە ترۆریستەکانی داعش پێشڕەوی بکەن. هێزە ئەمنیەتیەکانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ شەممە هەڵمەتی ئازاد کرانی ناوچە ی ئەلرەمانە وشارستانی ڕاوە لە پارێزگەی ئەنبارلە ڕۆژئاویا عێراقیان دەسپێکرد. شاری ئەلقائیم وگەڕەکەکانی دەوروبەری سێهەمی نوامبەر لە ژێر داگیر کاری تاقمی ترۆریستی داعش ئازاد کرا. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ، هێزەکانی ئەمنیەتی عێراق هەڵمەتێکی بەربڵاویان بۆ ڕاوەدونان وپاکتاوکردنی تاقمی ترۆریستی داعش لە پارێزگەی دیالە لە ڕٶژهەڵاتی ئەم وڵاتە ئەنجام دا. ئەمیر مەزهەر ئەلعەزاوی، فەرماندەی هەڵمەتی دیجلە ڕایگەیاند : بە بەشداری هێزەکانی ئەمنیەتی بریتی لە هێزی پۆلیس ، سوپا وحەشدی شەعبت وبە پوششی ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکان هەڵمەتیکی بەربڵاو بۆ ڕاوەدونانی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچەکانی نەفت خانە ، خانەقین وبە تایبەت ناوچەی سلاب لە نەوەد کیلومیتری باکووری ڕٶژهەڵاتی بەعقوبە ئەنجام بوو. دەزگاکانی ئەمنیەتی عێراق ئەمدواییە چەندین هەڵمەتی سەربازی یان بۆ پاکتاو کردنی ناوچە لە تاقمی ترۆریستی داعش لە پارێزگەی دیالە ئەنجام داوە.