کوژرانی هەزاران تیرۆریستی داعشی لە ئێراق
کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند؛ لەشەڕی هێزە هاوبەشە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، لانیکەم حەفتاو پێنج هەزار تیرۆریست کوژران و یان قۆڵبەست کران.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی ئێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەگێڕانەوە لەزمان حاکم زاملی سەرۆکی ئەو کۆمیسیۆنە ڕایگەیاند: هێزە چەکدارە ئێراقییەکان توانیان حەفتا هەزار تیرۆریستی داعشی بکوژن و پێنج هەزار کەسیش قۆڵبەست بکەن.
حاکم زاملی وتی: ئێستا ڕێکخراوی تیرۆریستانی داعش لەباری سەربازییەوە شکستی هێناوەو پێگەکانی ئەو گرووپە لەناوچووە.
حاکم زاملی هەروەها وتی: چالاککرانی بەشی هەواڵگریی ئێراق بۆ لەناوبردنی باند و گرووپە تیرۆریستییە خۆحەشاردراوەکان لەنێو شارومەنداندا، لە سەریەتییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێراقە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، هێزەکانی حەشدی شە عبی، یەکەکانی سوپای ئێراق و پۆلیسی فدراڵی ئەو وڵاتە بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی ڕزگارکردن و پاکتاوکردنی سارای هاوبەشی نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین(باکوور)، ئەنبار(ڕۆژاوا) و نەینەوا(باکووری ڕۆژاوا)ی لە پاشماوەکانی گرووپی تاوانکاری داعشیان دەسپێکرد.