کوژرانی پێنج تیرۆریستی داعشی لە باشووری کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i316159-کوژرانی_پێنج_تیرۆریستی_داعشی_لە_باشووری_کەرکووک
هێزی ئاسایشیی ئێراق پێنج تیرۆریستی داعشییان لە باشووری کەرکووک کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2017 10:26 Asia/Tehran
  • کوژرانی پێنج   تیرۆریستی داعشی  لە باشووری کەرکووک

هێزی ئاسایشیی ئێراق پێنج تیرۆریستی داعشییان لە باشووری کەرکووک کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕەسمی ئێراق "واع" ، سەرچاوەیەکی ئاسایشیی کەرکوک وتی : هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە پەلاماری تیرۆریستانی داعشیان لە نیزیک ناوچەی حەویجە بەرپەرچ دایەوە و لەگەڵیان دا تێک هەڵچوون.

ئەندامانی خۆکوژی داعشی  بەنیاز بوون  لەڕێگەی سارای  ڕۆژاواییەوە  بگەنە کەرکووک و سەلاحەدین  بەڵام هێزی ئاسایشیی ئێراق  لەگەڵ تیرۆریستان تێک هەڵچوون و پێنج کەس لەوانیان کوشت.

ناوچەی حەویجە لە باشووری کەرکوک  هەر لە کۆنترۆڵی هێزی ئاسایشی ئێراق دایە  .

بە ئازادکرانی شاری بووکەماڵ لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و شاری  ڕاوە لە پارێزگەی ئەنباری ڕۆژاوای ئێراق، زاڵ بوونی تاقمەکانی وەهابی  - زایۆنیستیی داعش  لەم دوو وڵاتە کۆتایی پێهاتووە.