ئەحمەد ئەلئەسەدی : ئێراق بە داکۆکیی ئێران ، بەسەر داعش سەرکەوت
وتەبێژی حەشدی شەعبیی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە پێداگری کرد ئێراق بە پشتیوانی خەڵکی ئەم وڵاتە و داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر تاقمی تیرۆریستیی داعش دا سەرکەوت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئەحمەد ئەسەدی لەوتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین بەڕاگەیاندنی ئەمەی دەوڵەتی ئێراق لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ، سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر داعش ڕادەگەیەنێ وتی : ئەم ڕاگەیاندنە بە مانای کۆتایی هاتنی کاری داعش لە بوارەکانی ئاسایشی نییە .
وتەبێژی حەشدی شەعبی ئێراق وتیشی : سەرباری داعش تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش هەن کە لە دەرەوە لەباری ماڵییەوە دابین دەکرێن.
ئەسەدی سەبارەت بە پێوەندیی عێراق لەگەڵ عەرەبستانیش پێداگری کرد لەسەر ئەمەی بەشێکی زۆر لە گرفتەکان و ناکۆکییەکانی حاشاهەڵنەگر، پێوەندییەکان لەگەڵ عەرەبستانی تووشی ئاڵۆزی کردووە، وتیشی : حەشدی شەعبیی ئێراق لە پێناوی دابین کردنی بەرژەوەندی نەتەوەیی و گشت داگری ئەم وڵاتە، خوازیاری دامەزرانی پێوەندییەکی باش لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ لەوان عەرەبستانە بەڵام لەوە دەترسێ کە عەرەبستان و هەندێ وڵاتی ناوچە وەک ڕابردوو داکۆکی لە توندڕەوی بکەن .
وتەبێژی حەشدی شەعبی ئێراق ئاماژەشی کردە قەیرانی یەمەن و وتی : گەلی ستەملێکراوی یەمەن تەنیا لەبەر ئەوەی داوای سەربەخۆیی دەکەن، لە خاک و خوێن دا گەوزێندراون.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ساڵی 2015 ەوە پەلاماری کردوەتەوە سەر یەمەن و هاوکات ئەم وڵاتەی لە زەوین و دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆ داوە.
شەڕخوازییەکانی عەرەبستان لە یەمەن تائێستا ، کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی لێکەوتوەتەوە .
یەمەن هەروەها لەبەر ئەم دەستدرێژکارییە بەرەوڕووی کەمبوونی توندی خۆراک و دەرمان و پەرەسەندنی نەخۆشی جۆربەجور بوەتەوە.
ئەحمەد ئەسەدی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئیدی نوێنەر و وتەبێژی ڕەسمی حەشدی شەعبی نابێ، وتیشی : لە داهاتوودا دەبێتە وتەبێژی هاوپەیمانیی خەباتکارانێک کە داگری هێزی ئیماندار بەسەرکەوتن بەسەر تیرۆریزم و توندڕەوین.