کوژرانی ١١٧ شارومەندی عێراقی لە نۆڤەمبەری ٢٠١٧
نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق (یونامی) باسی لە کوژرانی ١١٧ شارومەندی عێراقی لە درێژەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە درێژەی کردەوە ترۆریستییەکان کرد .
بە گوێرەی راپۆرتی رۆژی دووشەممەی هەواڵدەری میهر بە پێی راگەیاندنی "یۆنامی" ، ٢٦٤ کەس لە شارومەندانی عیراقی یش لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو بە هۆی کردەوە ترۆریستییەکان وپەلامارەکانی چەکدارانە بریندار بوون .
لەم نێوان ئەم ئامارو هەژمارانە،بەغدا وەکوو پڕ تووند وتیژی ترین ناوچە لە کردەوەکانی ترۆریستی بە ٢٠١ کەس (٥١کوژراو و ١٥٠ بریندار) ڕاگەیاندراوە .
هەر لەم حالە دا سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە ستانی ئەنباری عێراق ڕایگەیاند هیزە ئاسایشییەکان دەستیان ڕاگەیشتووە بە هەممارێکی تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچەی قائیم لە رۆژئاوای ئەو پارێزگایە کە ڕادەیەکی زۆر ماددەی کیمیاوی تێدابوو و ئەندامانی ڕەشەکوژ لەوان بۆ پاشەکەوت کردن و بەرهەمهێنانی هەزاران ماددەی تەقەمەنی لە کردە٣وەکانی ترۆریستی کەڵکیان وەردەگرت. هەوالێکی دیکە ئەوەیەکە ؛ سەرچاوەکانی دەنگ و باس بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاسایشی پایەبەرزی عێراقی باسیان لە ڕاگەیاندرانیی سەرکەوتنی یەکجاری بەرامبەر داعش لەو وڵاتە لە شەممەی داهاتوو دا کرد .
بە وتەی ئە، سەرچاوە ئاسایشییە، کاربەدستە عێراقییەکان بۆ ڕاگەیاندرانی سەرکەوتنی یەکجاری بەرامبەر تاقمی ترۆریستی داعش لە دریژەی ڕژەی سەربازی کە شەممەی داهاتوو ، نۆهەمی دیسەمبەر لە عێراق دا بەڕێوە دەچێت ، پلان دادەڕێژن.
تاقمی ترۆریستی داعش لە ٢٠١٤ ەوە بە پشتگری ئەمریکا وعەرەبستان ، بەپەلامار بۆ سەر عێراق بەشگەلێکی باکوور و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەیان داگیر کرد، بەڵام سوپای عێراق بە پشتیوانی هێزەکانی بەسێجی جەماوەری تاڕادەیەکی زۆر هەموو ناوچەکانی ژێر ڕکیفی ئەندامانی داعش یان رزگار کردووە .