حەیدەر عەبادی بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و هەوا گەیشتە فەرەنسا
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێنێ دووشەممە لە سەرووی شاندێک بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و هەوایی گەیشتە پاریس .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بەم سەفەرە ڕایگەیاند: ئێراق پلانی داهاتووی خۆی سەبارەت بەم کۆبوونەوەیە پێشکەش دەکات.
لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە ئێراق سەنەدوبەڵگەیەکی پێشکەش کردووە کە کارتێکەری ڕاستەوخۆی لە ژیانی شارومەندان، ئاسایشی خۆراک، ئاو و بەشگەلی کشت و کاڵی ، تەندوروستی ، وزە و بەشەکانی دیکە لە ئێراق هەیە.
بڕیارە حەیدەر عەبادی لەم سەفەرە لەگەڵ ژومارێک لە بەرپرسانی نێودەوڵەتی بەشدار لەم کۆبوونەوەیە، چاوپێکەوتن بکات .
پاریس ئەمڕۆ سێ شەممە میوانداری کۆبوونەوەی ئاو و هەوایی بە ئامانجی بوارچێکردن بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەی ئاو و هەوایی پاریس و دابین کردنی سەرچاوەکانی سەرمایەدانانی گشتی و تایبەت بۆ یارمەتی دان بەم ڕێککەوتنامەیە.