یارمەتی ئەمریکا بە تیرۆریستان بۆ هەڵاتنیان لە باکووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i320717-یارمەتی_ئەمریکا_بە_تیرۆریستان_بۆ_هەڵاتنیان_لە_باکووری_ئێراق
"محەممەد بەیاتی" یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی بەدری ئێراق ڕۆژی شەممە لەقاوی دا؛ کۆپتەرە ئەمریکاییەکان لە ناوچەی دوزخورماتوو هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین تیرۆریستانی داعشیان لە هەڵاتینادا یارمەتی داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2017 10:30 Asia/Tehran
  • یارمەتی ئەمریکا بە تیرۆریستان بۆ هەڵاتنیان لە باکووری ئێراق

"محەممەد بەیاتی" یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی بەدری ئێراق ڕۆژی شەممە لەقاوی دا؛ کۆپتەرە ئەمریکاییەکان لە ناوچەی دوزخورماتوو هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین تیرۆریستانی داعشیان لە هەڵاتینادا یارمەتی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ محەممەد بەیاتی" یارمەتی درانی تیرۆریستان لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هەڵاتیان لە باکووری ئێراقی بە خەیانەتێکی دیکەی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێراق هێنایە ئەژمار و وتیشی: کاتێک کە هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی خەریکی ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین بوون، کۆپتەرە ئەمریکاییەکان تیرۆریستانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە.

ئەلبەیانی وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین خەریکی لێکدانەوەی چۆنیەتی هەڵاتنی تیرۆریستان لە باکووری ئەم وڵاتەن.

زۆرێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ناوچە ڕزگار کردنی تیرۆریستانی داعش و تیرۆریستانی دیکە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق و سووریا لە ساڵانی رابردوودا لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە بە یەکێکی دیکە لە گرینگترینی ئەو بەڵگانەی دەزانن کە داکۆکیی ستراتژیکی ئەمریکا لە تیرۆریزم دەسەلمێنێ.