کوژرانی ژمارێک لە داعشییەکان لە پارێزگای ئەنباری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i320821-کوژرانی_ژمارێک_لە_داعشییەکان_لە_پارێزگای_ئەنباری_عێراق
فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئەلجەزیرە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لانیکەم پێنج خۆکوژ لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار (رۆژئاوای عێراق) کوژران و ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویش لە نێو براوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2018 05:02 Asia/Tehran
  •  کوژرانی ژمارێک  لە داعشییەکان  لە پارێزگای ئەنباری عێراق

فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئەلجەزیرە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لانیکەم پێنج خۆکوژ لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار (رۆژئاوای عێراق) کوژران و ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویش لە نێو براوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی " سپۆتینیک" ی ڕوسیا، " قاسم مۆحەممەدی" فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی  ئەلجەزیرە رۆژی یەکشەممە وتی: " یەکەکانی گەشتی هیزە جەماوەرییەکان و هێزە ئاسایشییەکانی عیراق توانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری " ئەلقائیم" ، هۆکارانی هێرشێکی تەقاندنەوە ناس کەن و بیانکوژن.

 هیزە ئاسایشییەکانی عێراق کۆنترۆڵی ناوچە ئازاد کراوەکان لە رۆژئاوای ئەنباریان لە دەست دایە و درێژە ئەدەن بە پاکتاوکردنی ناوچە بیاوانییەکان.

 بیاوان و سارای ئەلجەزیرە کە لە نێوان شارەکانی بیجی لە پارێزگای سەلاحەدین(باکوور) و "ئەلحەزر" لە باشووری پارێزگای نەینەوا( باکووری ڕۆژئاوا) و "حەدیسە" و "ڕاوە" و "ئەلقائیم" لە پارێزگای ئەنبار (رۆژئاوا)  عیراقدایە، ناوچە گەلیکی بەربڵاو کە دوایین ناوچەی ئامادە بوونی ترۆریستانی داعش لە عێراق دێتە ئەژمار. 

" حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق نوهەمی دیسەمبەری ٢٠١٧ هاوکات لەگەڵ زاڵبوونی تۆکمەی هێزە عێراقییەکان بە سەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سوریا ، سەرکەوتنی یەکجاریی ئێراق بەرامبەر داعشی ڕاگەیاند.

 لە حالێکدا کە بوونی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق کۆتایی هاتووە هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی سەر بەم گرووپە ، بە شێوەی  تاقمگەلی بچوکتر و جیا لەیەک لە ژمارێک لە ناوچەکانی عێراق دان  و تاوانکاری ئەنجام ئەدەن .