داعش ژمارێک لە ئەندامانی خۆی لە دیالەی ئێراق ئیعدام کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i321925-داعش_ژمارێک_لە_ئەندامانی_خۆی_لە_دیالەی_ئێراق_ئیعدام_کرد
گرووپی تیرۆریستیی داعش، ژمارێک لە ئەندامانی خۆی لە پارێزگای دیالە، هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق لەبەر مل نەدان بە فەرمانی جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنی خۆکوژرانە ئیعدام کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2018 11:16 Asia/Tehran
  • داعش ژمارێک لە ئەندامانی خۆی لە دیالەی ئێراق ئیعدام کرد

گرووپی تیرۆریستیی داعش، ژمارێک لە ئەندامانی خۆی لە پارێزگای دیالە، هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق لەبەر مل نەدان بە فەرمانی جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنی خۆکوژرانە ئیعدام کرد.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "جەبار مەعمووری" یەکێک لە فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە ئاماژە بەوەی کە داعش ڕۆژی دووشەممە ژمارێک لە ئەندامانی خۆی لە ناوچەی «مطیبیجه» لە سنووری نێوان پاریزگای دیالە و سەلاحەدین ئیعدام کردووە وتی: دوابەدوای ئەوەی هەژماری کەسانی خۆبەخش لە نێو داعشدا بۆ هەڵمەتی خۆکوژی کەم بۆتەوە، ئێستا ئیتر ئەو کەسانەی کە مل بەو فەرمانی خۆکوژییە نادەن ئیعدام دەکرێن.

«مطیبیجه» بەردەوام وەکوو یەکێک لە بوارگە گرینگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ پەلاماردانی شاری سامڕا لە ڕابردوودا بەکار هێنراوە.

سوپا و هێزە چەکدارەکانی ئێراق لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە دژ بە تیرۆریستانی داعش شەڕ دەکەن.