ڕێزگرتنی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە دەوری ئێران لە شکست هێنانی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i324137-ڕێزگرتنی_سەرۆک_وەزیرانی_ئێراق_لە_دەوری_ئێران_لە_شکست_هێنانی_داعش
سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەسەر دەوری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یارمەتی دان بۆ شکست هێنانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، پێداگری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2018 06:00 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە دەوری ئێران لە شکست هێنانی داعش

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەسەر دەوری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یارمەتی دان بۆ شکست هێنانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، پێداگری کرد .

حەیدەر عەبادی  سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕوژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ  کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەمریکایی سی ئێن ئێن  لە داڤووسی سویسڕا  لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ڕیاز ئیدیعا دەکات ئێران  هێزی ڕەش و نەرێنی لە ناوچەیە؟ پێداگری کرد  :  وەها ڕوانگەیەک قەبووڵ نەکراوەیە  .

حەیدەر عەبادی  هەروەها سەبارەت بە ڕەوشی  سوریا وتی  : ئێستا  کەسانێک لەداعش لە سوریان   و تێناگەین بۆچی لەناوناچن.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق  وێڕای ڕەخنە گرتن لە  هەڵسو کەوتی  هاوپەیمانیی  ئەمریکایی دژە داعش، وتیشی : ئەندامانێک لە داعش لە ناوخۆی سوریادا هەن  و پەنایان بۆ ئەم وڵاتە  هێناوە.

حەیدەر عەبادی  وتیشی : دەزگەی هەواڵگریی ئێراق دەڵێن  پاشماوەی داعش لە سوریا ،  بۆمب دانەری  خۆکوژ ڕادێنن و پەروەردە کەن کە ئەم پەروەردەکردنانە  ئاڵۆزکاوە.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی  :  پاشماوەی داعش لە سوریا  بە ڕاهێنانی بۆمب دانەرانی خۆکوژ دەیانەوێ ئەم کەسانە بۆ وڵات و شارەکانی جۆربەجۆر بنێرن  هەتا شەپۆلێک لە پەلامارەکانی تیرۆریستی وەڕێ بخەن .