تۆپبارانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری سووریاو عێراق لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i324641-تۆپبارانی_تیرۆریستانی_داعش_لە_سنووری_سووریاو_عێراق_لەلایەن_هێزەکانی_حەشدی_شەعبی_عێراقەوە
هێزی حەشدی شەعبیی عێراق، مۆڵگەو پێگەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری هاوبەشی ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریای کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2018 14:24 Asia/Tehran
  • تۆپبارانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری سووریاو عێراق لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقەوە

هێزی حەشدی شەعبیی عێراق، مۆڵگەو پێگەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری هاوبەشی ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریای کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلئیتجاە پرێس، هێزی حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە پەلاماری تۆپخانەیی ئەو هێزە بۆسەر مۆڵگەو پێگەکانی تیرۆریستانی داعش لە باشووری تەل سەفوک هەڵکەوتوو لە سەر سنووری عێراق و سووریا، ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و یان بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق هەواڵە بڵاوکراوەکان لەمیدیاکان سەبارەت بە پێشڕەویی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژهەڵاتیی پارێزگای کەرکووکی بەدرۆخستەوەو وتی: هیچ گۆڕانێک لە داڕشتی سەربازیی هێزە عێراقییەکان و یان هێزی پێشمەرگە لەمیحوەری ڕۆژهەڵاتیی کەرکووک ئەنجامی نەگرتووە.

کەناڵی ئەلعەرەبییە ئیدیعای کردبوو، هێزی پێشمەرگە لەناوچەی قەرە هەنجیر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکووک تێپەڕیوەو لەحالی نزیکبوونەوە لە سنوورەکانی پارێزگای کەرکووکە.

هێزە ئاسایشییەکانی عێراق توانیویانە ناوچە باشووری و ڕۆژاواییەکانی کەرکووک پاش سێ ساڵ لەچنگ گرووپی ڕەشەکوژی داعش ڕزگار بکەن.