کاربەدەستێکی خۆجێی ئەنباری ئێراق: داعش ٣٠٠ کەس لە خەڵکی ئەم پارێزگای ڕفاندووە
سەرۆکی ئەنجومەنی شاری "عەنە" لە پارێزگای ئەنبار ڕۆژی دووشەممە وتی: چارەنووسی ٣٠٠ کەس لە خەڵکی ئەم شارستانە کە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن داعشەوە ڕفێندرابوون، هێشتا نادیارە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئەشەرقولئەوسەت لە بەغداوە؛ عەبدولکەریم عانی سەرۆکی ئەنجومەنی شارستانی عەنە وتی؛ گرووپی تیرۆریستیی داعش ژمارێکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی، کاربەدەستان و فەرمانبەرانی ئیدارە و ناوەندە دەوڵەتییەکانی ئەم شارەی ڕفاندووە. ناوبراو وتیشی: پاش سەرژمێری بۆمان دەرکەوت کە هێشتایش هەر چاورەنووسی ٣٠٠ کەس لە خەڵکی شاری عەنە ڕوون نەبۆتەوە. ئەلعانی داوای لە دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان کرد یارمەتی خەڵکی ئەم ناوچەیە بدەن لە دیتنەوە و یان ڕوون کردنەوەی چارەنووسی کەسانی ڕفێندراو. شاری عەنە لە ڕۆژاوای شاری ڕوومادیە لە پارێزگەی ئەنبار لە ١٠٠ کیلۆمەتریی سنووری سووریا هەڵکەوتووە. هێزە ئێراقییەکان هاوینی ساڵی ٢٠١٧ توانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەم شارە لە ژێر چنگی داعش دەربێنن.