بەرپەرچدانەوەی پەلاماری داعش لە سنووری عێراق لەگەڵ سوریا
هیزەکانی حەشدی شەعبی توانییان ، پەلاماری ترۆریستانی داعش لە سنووری ئەم وڵاتە و سوریا بەرپەرچ بدەنەوە .
بە گوێرەی راپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێرانەوە لە مەیادین، هیزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە دریژەی بەرپەرچدانەوەی پەلاماری تاقمی ترۆریستی داعش لە بوارگەی تەل سەفوەک لە سنووری سوریا ، حەوت کەس لە ترۆریستانی داعشیان کوشت .
هەوالێکی دیکە باسی گەڕانەوەی دەیان بنەماڵە دەکات دوای سێ ساڵ ئاوارەبوون وهەڵاتن و دووری بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە گوندی " ئەلبوو جواری" لە شاری بیجی لە پارێزگای سەلاحەدین لە باکووری عێراق دا.
پێش لە گەڕانەوەی بنەماڵە ئاوارەکان ڕێو شۆینی ئاسایشیی بەربڵاو، بریتی لە ناسکردنی ئاسایشتیانەی بنەماڵەکان و پاکتاوکردنی ناوچەکان لە بەرماوەکانیی تاقمی ترۆریستی داعش بەڕێوە چوو.
بە گویرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق، هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی هیوری و ئاسایش لە ناوچەکانی باکووری عێراق ١٤٠ هەزار بنەماڵەی عێراقی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە پارێزگای سەلاحەدین لە باکووری عێراق.