جێگری وەزیری بازەرگانی عێراق: عێراق بۆ بنیات نانەوە پێویستی بە یارمەتی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i325067-جێگری_وەزیری_بازەرگانی_عێراق_عێراق_بۆ_بنیات_نانەوە_پێویستی_بە_یارمەتی_ئێرانە
جێگری وەزیری بازەرگانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە حەوتەمین کۆبوونەوەی نێو وڵاتی پەرەی هاوکاریی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لە مەشهەد (باکووری رۆژهەڵاتی ئێران) بە جەختکردنەوە لە سەر دامەزرێندرانی ئاسایش لە عێراق دا وتی: عێراق بۆ بنیات نانەوەو پەرەی ئابووری پیویستی بە یارمەتیی ئێرانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2018 17:39 Asia/Tehran
  • جێگری وەزیری بازەرگانی عێراق: عێراق بۆ بنیات نانەوە پێویستی بە یارمەتی ئێرانە

جێگری وەزیری بازەرگانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە حەوتەمین کۆبوونەوەی نێو وڵاتی پەرەی هاوکاریی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لە مەشهەد (باکووری رۆژهەڵاتی ئێران) بە جەختکردنەوە لە سەر دامەزرێندرانی ئاسایش لە عێراق دا وتی: عێراق بۆ بنیات نانەوەو پەرەی ئابووری پیویستی بە یارمەتیی ئێرانە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئیرنا، " حەبیب وەلید ئەلموسەوی" کۆماری ئیسلامی ئیرانی وەک وڵاتیکی  پێشکەوتوو لە زۆرێک لە بەشەکان لە وان پیشەسازی زانی و بەڕاشکاوی وتی بەغدا خوازیاری ئامادە بوونی بازەرگانەکان و سەرمایە دانەرانی ئێرانی لە عێراق دایە .

 جێگری وەزیری  بازەرگانی عێراق ئاماژەی کردە پشتگرییەکانیی  ئێران  لە عێراق  لە خەبات  دژی تاقمی  ترۆریستی  داعش و وتی:  ئێران بەردەوام و زیاتر لە هەموو وڵاتانی جیهان پشتگریی لە عێراق کردووە ." حەبیب وەلید ئەلموسەوی" باسی پاشەکەوتی فراوانی کانگایی و نەوتی عێراقی کرد و هەروەها ئاماژەشی دایە زەوییە پڕ پیتەکانی کشت وکاڵی عێراق و  وتیشی عیراق هەوڵ ئەدات ئێران بکاتە شەریکی ئابووریی خۆی لە ناوچە دا.

 بەرلەوەیش کاربەدەستان و خەڵکی ناوچە جۆر بە جۆرەکانی عێراق بە تایبەت  ناوچە  ڕزگارکراوەکان لە چنگ  تاقمی  ترۆریستی داعش ، بەجاران هۆگریی خۆیان بۆ بەشداریی ئێران لە قۆناخی بنیات  نانەوەی شارەکانی عێراق ڕاگەیاندووە.

 قەیران لە عێراق لە ساڵی  ٢٠١٤ەوە دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی داعشییەکان کە عەرەبستان و ئەمریکا لاگرییان لێوە دەکردن بەمەبەستی گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچە  بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی  دەستپێکرا .

 هیزە عێراقییەکان  بە  یارمەتیی  مۆستەشاریی  کۆماری  ئیسلامی  ئێران  ڕۆژی هەینی  ١٧ نۆڤەمبەر توانیان شاری " ڕاوە" لە ستانی ئەنبار (رۆژئاوی عێراق) ،(دوایین  پێگەی داعش لە عێراق)  ئازاد بکەن. دوای ڕزگاربوونی ئەم شارە لە کردەوە دا بوونی داعش لە عێراق کۆتایی هات .