چوونەدەری سوپای ئەمریکا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i325551-چوونەدەری_سوپای_ئەمریکا_لە_عێراق
بەڵێندەرانی رۆژاوایی پێگەی هاوپەیمانیی ئەمریکیی دژەداعش ڕایانگەیاند، هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق دەچنە دەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2018 13:41 Asia/Tehran
  • چوونەدەری سوپای ئەمریکا لە عێراق

بەڵێندەرانی رۆژاوایی پێگەی هاوپەیمانیی ئەمریکیی دژەداعش ڕایانگەیاند، هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق دەچنە دەر.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس، بەڵێندەرانی رۆژاوایی لە پێگەی هاوپەیمانیی ئەمریکیی دژە داعش، ڕایانگەیاند کە سوپای ئەمریکا پاش شکستدانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق، چوونەدەر لەو وڵاتەی دەسپێکرد و ئێستا لەحاڵی گواستنەوەی چەکئامێرەکانیان بۆ ئەفغانستانە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دەیان سەربازی ئەمریکی لە یەک حەوتەی ڕابردوودا، بە گەشتی ڕۆژانە، خاکی عێراقیان جێهێشتووە.

ئەمریکییەکان کە لە ساڵی٢٠١١وە لەبەر شکست و بێ ئاکامییە یەک لە دوای یەکیان، ناچار بوون خاکی عێراق جێ بێڵن لەساڵی٢٠١٤دا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش و وەک هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی جارێکی دیکە بێنە خاکی ئەو وڵاتە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە نۆهەمی دیسەمبەری٢٠١٧ هەواڵی کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق و سەندنەوەی سەرانسەری ناوچە داگیرکراوەکانی دەست داعشی، ڕاگەیاند.

شەپۆلی داواکارییەکان بۆ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی هاوکات لەگەڵ هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژی شەممەی حەوتەی ڕابردوو لەناوچەی ئەلبەغدادی هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار و کوژران و برینداربوونی  بیست عێراقی، پەرەی سەند.