پێداگریی کاربەدەستانی سوریا و ئێراق لەسەر هاوکاریی ئاسایشیی دوو وڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i325925-پێداگریی_کاربەدەستانی_سوریا_و_ئێراق_لەسەر_هاوکاریی_ئاسایشیی_دوو_وڵات
وەزیری ناوخۆی سوریا لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوکارییەکانی ئاسایشیی دوو وڵات ، وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2018 08:10 Asia/Tehran
  • پێداگریی کاربەدەستانی سوریا و ئێراق لەسەر هاوکاریی ئاسایشیی دوو وڵات

وەزیری ناوخۆی سوریا لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوکارییەکانی ئاسایشیی دوو وڵات ، وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سومەریە نیووز، فواد مەعسووم سەرۆکی ئێراق  ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ محەممەد شەعار  وەزیری ناوخۆی سوریا لە بەغدا، پێوەندی گەلانی دوو وڵاتی بەمێژوویی زانی و لەسەر گرینگایەتی بەهێزبوونی هاوکارییەکانی ئێراق و سوریا بە چەشنێک کە بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات دابین بکرێت،  پێداگری کرد .

سەرۆکی  ئێراق بە ئاماژەدان بە گرینگایەتی زاڵ بوون بەسەر تیرۆریزم  و بنبڕکردنی  شانەنوستووەکانی لەم وڵاتە و سوریا وتی :  بەهێزکردنی هاوکاری ئاسایشی بەغدا و دیمەشق بەتایبەتی لەشەڕی دژی تیرۆریزم، گرینگە.

محەممەد شەعار  وەزیری ناوخۆی سوریاش  پیرۆزبایی  تایبەتی بەشار ئەسەدی سەروکی سوریای لەبەر دەستهاتەکانی هێزی ئێراقی لەبەرامبەر تیرۆریزم پێشکەشی  سەرۆک کۆماری ئێراق کرد  .

محەممەد شەعار  لەسەر گرینگایەتی  پێوەندی سوریا و بەغدا و بەهێزکردنی هاوکاریی دیمەشق  وبەغدا لە هەموو بوارەکان   پێداگری کرد و بەپێویستی زانی .

کرانەوەی بوارگەی سنووری قائم لەنێوان عێراق و سوریاش لە تەوەرەکانی دیکەی  وتووێژی بەرپرسانی دوو وڵات بوو  .

محەممەد شەعار  وەزیری ناوخۆی سوریا بەمەبەستی  وتووێژ لەگەڵ  کاربەدەستانی عێراقی  سەردانی بەغدای کردووە.