شوبات 25, 2018 11:13 Asia/Tehran
  • وشداری دانی مالیکی بەرامبەر بە هەوڵەکان بەمەبەستی بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای ئێراق وشداری دایە هەوڵی هەندێ لایەنی ناوخۆیی کە بەپێی داکۆکییەکانی دەرەوەیی بەنیازی بایکوت کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز،  نووری مالیکی  سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای  ئێراق وتی : ئەو کەسانەی کە بەنیازی بایکۆت کردنی هەڵبژاردنن،  بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی هەوڵ دەدەن  . 

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا  وێڕای پێداگری لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی گشت داگر لە ئێراق بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی  گەندەڵی و پشک خوازی سیاسی وتیشی :  خەڵک دەبێ بەبەشداریکردن لە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی ، نیزامی سیاسیی ئێراق  پێک بێنن  هەتا بتوانن پێش بە دەستێوەردانی بیانییەکان بگرن.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق دوازدەی  مانگی مەی  2018 بەڕێوە دەچێت  . ئەم هەڵبژاردنە بەمەبەستی شکستی داعش لە ئێراق  خاوەن گرینگایەتییەکی زۆرە و ڕکابەرییەکان بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی ئێراق ، گرینگایەتییەکەی دوو ئەوەندە بووە.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق داڕشتی کابینە، سەرۆک وەزیران و هەروەها سەرۆک کۆماری و سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق دیاری دەکرێن  . 

 

سەرپەیڤ