بەرپرسی یەکەمی ئاژانسی ئەعماق ( سەر بە داعش ) لە موسڵ دەستگیر کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i329295-بەرپرسی_یەکەمی_ئاژانسی_ئەعماق_(_سەر_بە_داعش_)_لە_موسڵ_دەستگیر_کرا
‌ ئێوارەی دوێنێ ( یه‌کشه‌ممه‌) ھێزێکی ئەمنیی عیراق، بەرپرسی یەکەمی ئاژانسی (ئەعماق)ی داعشیان لە گوندێکی باشوری موسڵ لەگەڵ چەند ھاوکارێکی دەستگیر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2018 06:03 Asia/Tehran
  • بەرپرسی یەکەمی ئاژانسی ئەعماق ( سەر بە داعش ) لە موسڵ دەستگیر کرا

‌ ئێوارەی دوێنێ ( یه‌کشه‌ممه‌) ھێزێکی ئەمنیی عیراق، بەرپرسی یەکەمی ئاژانسی (ئەعماق)ی داعشیان لە گوندێکی باشوری موسڵ لەگەڵ چەند ھاوکارێکی دەستگیر کرد.

 

بەرپرسی یەکەمی ئاژانسی (ئەعماق)ـی داعش کە ناوی (عوسمان ئەمین)ـە، ئێوارەی  یەکشەممە لە گوندی لەک لە باشوری رۆژھەڵاتی موسڵ دەستگیر کرا.

لە کاتی دەستگیرکردنەکەشی زانیاریی بە ھێزە ئەمنییەکان داوە کە پێنج ھاوکاری ئەو ھێشتا لەو گوندەدا خۆیان حەشارداوە و دواتر سەرجەمیان دەستگیر کراون.

ئاژانسی (ئەعماق) لە کاتی ھێرش و پەرەسەندنەکانی داعش رۆڵێکی گەورەی بینی و زۆرجار دەستی ئەدایە  بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و ئیعدامی دڕندانە .