کوژرانی دەیان ئەندامی داعش لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i329303-کوژرانی_دەیان_ئەندامی_داعش_لە_باکووری_عێراق
ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەیان ئەندامی بەرماوەی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە باکووری ئەم وڵاتە لەنێو بردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2018 06:51 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان ئەندامی داعش لە باکووری عێراق

ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەیان ئەندامی بەرماوەی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە باکووری ئەم وڵاتە لەنێو بردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی شەوی دووشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە ھەڵمەتێکی دژی تیرۆریستان لە دوو گوندی سەربە شارستانی حەویجە لە پارێزگای کەرکوکی باکووری عێراق، پتر لە بیست ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لەنێو برد.

ھەر لەم حاڵەدا ھێزەکانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەری ھەواڵدەریی ( ئەعماق)ی سەر بە تاقمی تیرۆریستی داعشیان ھاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریدەرەکانی دا لە موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوای عێراق قۆڵبەست کرد.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە نۆھەمی دیسامبەری ٢٠١٧ بە شێوەی فەرمیانە ڕزگار کرانی تۆکمەوتەواوی خاکی ئەم وڵاتەی لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش و وەدی ھاتنی سەرکەوتنێکی گەورە بۆ عێراقییەکانی ڕاگەیاند . ئەمە لە حاڵێکدایە کە تیرۆریستان بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە مەیدانییەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە. ھێندێک لە بەرماوەکانی داعش کە لە کۆمەڵێک لە پارێزگاکانی عێراق دا خۆیانیان حەشارداوە جاروبار کرداری تێکدەرانە ئەنجام دەدەن کە ھەڵبەت لە لایەن ھێزەکانی عێراقەوە ناس دەکرێن و دەگیرێن.

جێگای ئاماژەیە تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق تەواوی  ناوچەداگیر کراوەکانیان سەندووەتەوە.