ئێڕاقیەکان خوازیاری دادگایی کرانی نێودەوڵەتیی ئالی سەعوود بوون
هەزاران هاووڵاتی ئێراقی بە کۆبوونەوە لە مەیدانی بەیرووتی شاری بەغدا خوازیاری دادگایی کرانی سەرانی ئالی سەعوود بوون لەبەر ئەنجام دانی دڕندەکاریی جەنگی لە ئێراق و سووریاو بەحرەین و یەمەن .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەزاران کەس لە چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی بەغدا ئێوارەی هەینی بە کۆبوونەوە لە مەیدانی بەیرووتی شاری بەغدا ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئالی سەعوود دژ بە وڵاتەکەیان و وڵاتانی ناوچە.
بەشدار بووانی ئەم کۆبوونەوەیە بە هەڵدانی درووشم، جەنایەتەکانی عەرەبستانی سەعوودی لەمەڕ پەروەردە و بەڕێ کردنی تیرۆریستان بۆ ئێراق، داکۆکیی دراوی و سیاسی لە گرووپە تەکفیری و وەهابییەکانیان شەرمەزار کرد.
هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا، ناڕازییان خوازیاری راگیردرانی ڕەوتی ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و ڕیاز بوون.
ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامەر بە سەفەری شیمانەیی محەممەد بن سەلمان شالیاری عەرەبستان بۆ ئێراق لە تەوەرەکانی دیکەی باس کراو لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینیدا بوو.
لە کاتێکدا کە هەواڵەکان باس لە سەفەری بەم زوانەی "محەممەد بن سەلمان" شالیاری عەرەبستان بۆ ئێراق دەکەن، نەیارەتی لەگەڵ ئەم سەفەرە لە کۆڕە سیاسییەکان، مێدیاکان، توڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێراق یەکجار پەرەی سەندووە.