ئەندام پەرلەمانێکی عێراقی: ئەمریکا بەداکۆکی لە رژیمی بەعس لەهەوڵی گۆڕینی هاوکێشەی ڕامیاریی لە عێراق دایە
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق پێی داگرت: زەخت و گوشارێک لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە هەیە بۆ ئازادکرانی بەرپرسانی رژیمی سەددام لە بەندیخانە .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، مەحەممەد سەهیود ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی ئەمریکا ئازادکرانی ژمارێک لە کاربەدەستانی رژیمی بەعسی هەڵوەشاوەی بەعس پێوشوێن دەگرێ کە ئەوان زیاتر لە سێ دەیە لەدژ خەڵکی عێراق تاوانی دڕندانەیان ئەنجام داوە.
ئەندام پەرلەمانی عێراق داوای لە کاربەدەستانی وڵاتەکەی کرد، لەهەمبەر ئەو زەخت و گوشارانە ڕابوەستن چونکە لەدژ ئەو کەسانە بڕیاری هەرەقەتی دەرکراوە.
بەدیع عارف پارێزەری سەددام ، دیکتاتۆری لەناوبراوی عێراق،ڕایگەیاند؛ لەم دواییەدا زەخت وگوشار لەئارادابووە بۆ ئازادکرانی ژمارێک بەرپرسی باڵای رژیمی سەددام کە لە زیندانی ناسرییەی ئەو وڵاتە لەزیندان دان.
پێشتر داگلاس سیلیمان باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا، بەئاشکرا وتبووی کە ئەو وڵاتە لەهەوڵی گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکانە لەعێراق لەڕێگەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووە.
نووری مالکی یاریدەری سەرۆک کۆماری عێراق، سێ شەممەی ڕابردوو پێی داگرت: عەرەبستانی سەعوودیاش بەوپەڕی توانا و ئیمکاناتی بۆوێنە، لەبواری دراڤی، میدیایی و بەرنامەڕێژی، بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق هەوڵ دەدا.
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق١٢ی مای٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ، ئەو هەڵبژاردنانە لەبەر شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق، گرینگیەکی تایبەتی هەیە.