May 08, 2018 19:12 Asia/Tehran
  • داخرانی سنوورەکانی عێڕاق لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لەو وڵاتە

دەوڵەتی عێراق لە ڕۆژانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی گشت سنوورە ئاسمانی و زەوینی و دەریایەکانی دادەخات .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڕێکخراوی تێپەڕگەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند ، ئەم رێکخراوە لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کە دوازدەی مای بەڕێوەدەچێت ، گشت سنوورەکانی عێراق دادەخات. ڕێکخراوی تێپەرگەکانی عێراق هەروەها بە وردیاتی ئەم کردەوەیە هیچ ئاماژەیەکی نەکرد. باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدایش ، شەممەی ڕابردوو لە ئاگاداری نامەیەکدا ڕایگەیاند بە سەرنجدان بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق وداخراوبوونی شوینە دەوڵەتیەکان لە سەرانسەری ئەم وڵاتە ، ئیرانیانێک کە بە نیازن بڕون بۆ عێراق بەرنامەی سەفەری خۆیان بەشێوەیەک ڕێک بخەن کە لەم ڕۆژانە دا نەبێت. ئەم ئاگادارنامەیە هەروەها بە داخراوبوونی گشت سنوورەکانی زەوینی ، دەریایی ، وئاسمانی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێڕان لە کاتژمێر بیست وچوار ڕۆژی یازدەی مای هەتا ساعەت بیست وچوار ی دوازدەی مای ئاماژەی کردبوو. ساڵانە نێزیک بە چوار ملوین زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق ونێزیک بە دوو ملوین وحەوتسەد هەزار عێراقی بۆ ئێران سەفەر دەکەن. هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ساڵی دووهەزارو هەژدەی عێراق ، یەکەمین هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە دوای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش ودوهەمین هەڵبژاردن دوای پاشەکشەی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی دووهەزارو یازدە دێتە ئەژمار. حەوت هەزارو سێسەدوشەست وحەوت بەربژاری هەڵبژاردنەکان لە هەژدە پارێزگەی عێراق بۆ بەدەس هێنانی سێسەدو بیست ونۆ کورسی پەرلەمانی لەگەڵ یەکتر پێشبڕکیی دەکەن هەتا دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان، بوار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران وسەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە یش خۆش بکرێت.

سەرپەیڤ