حەیدەر عەبادی: هەڵمەتی پاکتاوکردنی عێراق لە تیرۆریستانی داعش، بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i340350-حەیدەر_عەبادی_هەڵمەتی_پاکتاوکردنی_عێراق_لە_تیرۆریستانی_داعش_بەردەوامە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێشەو(سێ شەممە) ڕایگەیاند، هەڵمەتی پاکتاوکرانی ئەو وڵاتە لە تیرۆریستانی داعشی هەروا بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2018 03:11 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی: هەڵمەتی پاکتاوکردنی عێراق لە تیرۆریستانی داعش، بەردەوامە

سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێشەو(سێ شەممە) ڕایگەیاند، هەڵمەتی پاکتاوکرانی ئەو وڵاتە لە تیرۆریستانی داعشی هەروا بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، حەیدەر عەبادی وتی: بەشی زۆری ناوچەکانی ئەو وڵاتە بۆ وێنە ناوچە سنووریەکان لەگەڵ سووریا بەتەواوەتی هێمنە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتریش جەختی کردبوو لەسەر درێژەی هەڵمەتی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ڕاوەدوونان و لەناوبردنی پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش.

سەرباری شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژ و بڵاو دەست دەدەنە کردەی تیرۆریستی.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤، بەپاڵپشتی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانانی رۆژاوایی و عەرەبی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان بەهێرش بۆسەر عێراق، بەشی فراوانی ناوچە باکووری و رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتەی داگیرکردو تاوانی زۆری ئەنجام دا. پاشان، عێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.

هێزە عێراقییەکان بەیارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رۆژی هەینی١٧ی نۆڤمبەری٢٠١٧ توانیان شاری ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار(ڕۆژاوای عێراق) دواپێگەی داعش لە عێراق ، ڕزگار بکەن. بە ڕزگارکرانی ئەو شارە بەکردەوە داعش لەعێراق کۆتایی پێهات.