بەرپرسی بۆمب دانانی داعش لە ئێراق گیرا
حوزهیران 02, 2018 11:38 Asia/Tehran
ناوەندی پێ وشوێن گرتنی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبا باسی گیرانی بەرپرسی بۆمب دانانی داعش هاوڕێ لەگەڵ پێنج تیرۆریستی تر لە ڕۆژهەڵاتی ئێراقی کرد .
یەحیا زوبەیدی ، وتەبێژی ناوەندی زانیاری گەیاندنی هەواڵی ئاسایشیی ئێراقیش وتی: هێزی ئاسایشی سەر بە پۆلیسی نەینەوا بە پشت بەستن بە زانیاری وردودروست، هەماری چەکی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە گوندی سەحەج ژومارێکی زۆر چەک و تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە.
هێزی ئاسایشی هەروەها توانیان دەیان بۆمبی بەجێماوە لە تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق ، بتەقێننەوە و ژومارێکیش لەوان بدۆزینەوە و دەستی بەسەر دابگرن.
بەپێی ڕاپورتی زوبەیدی ، هێزی ئاسایشی 370 گوللە هاوەنی کاتیوشا لە سەر ئوتوموبیلێکەوە کە بەرەو بەغدا دەڕۆیشت، دۆزییەوە و دەسیان بەسەرداگرت.
سەرپەیڤ