ناڕەزایەتی ئێراقییەکان بەرامبەر کرانەوەی کونسوڵخانەی عەرەبستان لە بەسرە
بەهۆی پەرەسەندنی گومان و بیروڕاکان سەبارەت بە کرانەوە ی کونسوڵخانەی عەرەبستان لە بەسرە، خەڵکی بەسرە بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان، نەیارەتی خۆیان بەرامبەر ئەم بابەتە ڕاگەیاند.
عەرەبستانی سعودی لەساڵی 2017ەوە تائێستا تەرکیزی خۆی بەسەر ئێراق دا پەرە پێ داوە .
سەرباری ئەوەی عادل جوبەیر بۆ ئێراق و حەیدەر عەبادی و ژومارێکی تر لە کاربەدەستانی ئێراقیش سەفەری عەرەبستانیان کردووە، باڵوێزخانەی عەرەبستان لە بەغداش دوای بیست و حەوت ساڵ کرایەوە.
بەم حاڵە هەندێ هەڵس و کەوتی عەرەبستان نیشاندەری هەوڵی ڕیازە بۆ دەستێوەردانی نەرێنی لە کاروباری ناوخۆیی ئێراق .
سامر سەبهان کە ساڵی ڕابردوو وەک باڵوێزی عەرەبستان گەیشتە بەغدا، دوای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێراق و هاندانی خەڵک بۆ بەڕ ێوەبردنی خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ ژومارێک لە ئەندامانی بەعسی وەک کەسایەتی ناشیاو لەلایەن دەوڵەتی ئێراق ناسێندرا و گەڕێندرایەوە بۆ ڕیاز .
تەرکیزی عەرەبستان بەسەر دوو ناوچەی گرینگ بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەکەی واتە هەرێمی کوردستان و پارێزگەی بەسرەش ، نیشاندەری هەوڵی عەرەبستان بۆ دەستێوەردانی نەرێنی لە کاروباری ناوخۆی ئێراق و تەنانەت نانەوەی قەیرانی ئاسایشییە.
عەرەبستان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو هەوڵێکی زۆری داوە بۆ کردنەوەی کونسوڵخانە لە بەسرە .
عەبدوعەزیز خالد شمری، باڵوێزی عەرەبستان لە ئێراق ، ژانیڤەری ڕابردوو ڕایگەیاند بوو کە دەوڵەتی فیدراڵی ئێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بەرامبەر بە کرانەوەی کونسوڵخانەی عەرەبستان لە بەسرە.
هەرلەم حاڵەدا جێگری پارێزگاری بەسرە لە کاروباری ئیداریش سەرەتای ساڵی 2018 هەواڵی کرانەوەی کونسوڵخانەی عەرەبستان لەم پارێزگەیەی دوای تێپەڕینی بیست و هەشت ساڵ لە داخرانی ڕاگەیاند بوو .
حەسەن شوکری پوور کارناسی پرسەکانی ستراتژیک لەسەر ئەم باوەڕەیە کە تەرکیزی عەرەبستانی سعودی بەسەر بەسرە دوو هۆی هەیە . بەرژەوەندی نەوتی و داڕشتی حەشیمەتی بەسرە.
بەشێکی گرینگ لە بەرژەوەندییەکانی نەوتیی ئێراق لە پارێزگەی بەسرە دایە . زۆربەی حەشیمەتی بەسرەش شیعەکان پێکی دێنن.
لەلایەکی دیکەوە بەشێکی زۆری خەڵکی بەسرە لەسەر ئەم باوەڕەن سەرباری بوونی بەرژەوەندی نەوتی لەم پارێزگەیە، بەڵام بێکار ی لە بەسرە لە ئاستی باڵا دایە .
کۆمپانیەکانی نەوتیی بیانی کە لەبەسرە دان لەجیاتی کەڵک وەرگرتن لە هێزی کاری خۆماڵی بەباشتری دەزانن لە هێزی کاری بیانی هەرزان قیمەت کەڵک وەرگرن.
کەوایە ڕەوشێکی ئاڵۆز و ناڕازیانە لەبەسرە بە دی هاتووە .
عەرەبستانی سعودی بە ناسینسی بارودۆخی ناوخۆیی ئێراق لەوان لە بەسرە هەوڵ دەدات لە لایەکەوە زاڵ بێت بەسەر ئەم ناڕەزایەتییانە و بواری پەرەپێدانی ناڕەزایەتییەکان و ئاسایشی بوونی بارودۆخەکە لە بەسرە خۆش بکات و لەلایەکی دیکەوە بۆشانی بخاتە نێو شیعەکان لە بەسرە و هەروەها لەنێوان شیعەکان و دەوڵەتی ئێراق دووبەرەکی بنێتەوە .
بە واتایەکی تر ریاز هەوڵ دەدات بە بەهێزکردنی ناکۆکی نێوان شیعەکان، جێگە و پلەی ئەوان لە چێکردنی دەسەڵاتی سیاسی لاواز بکات.
عەرەبستانی سعودی تەنانەت زەوینی کشت و کاڵ لە بەسرە دا کڕیوە و خستویەتە بەردەستی بەکرێگیراوانی خۆی .
بەسەرنجدان بەم بارودۆخە، خەڵکی بەسرەش بە ئاگاداری لە هەڵوێستی عەرەبستان، وێڕای بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان نەیارەتی خۆیان بەرامبەر کرانەوەی کۆنسوڵخانەی عەرەبستان لە بەسرە ڕاگەیاند.
خۆپیشاندانی خەڵکی بەسرە بووەتە هۆی ئەوەی تائێستا چەندین جار کرانەوەی کونسوڵخانەی عەرەبستان لەم پارێزگەیە بەرەوڕووی کێشە بێتەوە.