ئاب 25, 2018 19:21 Asia/Tehran
  • پیداگری سەرۆک کۆمارانی چین و عێراق لەسەر پەرەی پێوەندی دوو لایەنە

سەرۆک کۆمارانی چین وعێراق لەسەر پەرەی پێوەندی دوو لایەنەی نێوان دوو وڵات پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " شێ جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین و" فوئاد مەعسوم" سەرۆک کۆماری عێراق لە ئاڵووێر کردنی پەیامەکانی پیرۆز بایی بە یەکتر بە بۆنەی ٦٠مین ساڵۆگەڕێ دامەزرانی پێوەندی دیپلۆماتیکی نێوان دوو وڵات، ئامادەیی خۆیان بۆ بەهێزکردنی هاوکارفی ستراتژیک ڕاگەیاند. سەرۆک کۆماری چین لە پەیامەکەی دا وتی: پێوەندی چین وعێراق بە باشی گەشەی سەندووە وبە هۆی هەوڵە کانی دوو لایەن لە کاتی دامەزرانی پێوەندی دیپلۆماتیک لە ٦٠ساڵ لەمەوپێش هەتا ئێستاکە هاوکاریەکانیان لە هەموو بوارەکان گەشە ی سەندووە. سەرۆک کۆماری عێراقیش لەم پەیامەی پیرۆزبایی دا بە ئاماژەدان بە پێشکەوتنی هاوکاری تیجاری ئابووری نێوان عێراق وچین لە سالەکانی ئەم دواییە وتی: بەغدا ئامادەیە هەتا گشت پێوەندیە دوولایەنەکان لەگەڵ پیکەن کە بە پەرەی ئەمنیەت وئاشتی دوو وڵات وناوچە یارمەتی ئەدات ،پەرە بدات.

سەرپەیڤ