تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 12:07 Asia/Tehran
  • عەبادی: نابێ ڕێگا بدەینە تیرۆریزم دزە بکاتە نێو وڵاتەکەمان

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە دیداری ژمارێک لە فەرماندەرانی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە وشداری دا لە حاند ئەگەری دزە کردنی تیرۆریستان لە نێو سووریاوە بۆ نێو خاکی ئێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلعالەم؛ "حەیدەر عەبادی" کە خەریکی تێپەڕ کردنی دواهەفتەکانی  سەرۆک وەزیرانی خۆیەتی، رۆژی شەممە لەو دیدارەدا ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە دەوری گرینگی فەرماندەران لە شەڕی دژە بە تیرۆریستانی داعش و  جەختی کرد لە سەر گرینگایەتیی قۆناغی داهاتوو و کێشەکانیان لەبەر چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو سووریا و ‌هەڕەشە و مەترسییەکانیان.

عەبادی وتیشی: سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزم لە ئێراق هاتە دی، بەڵام ئەو مەترسییە هێشتایش هەر لە سووریادا بوونی هەیە و دەبێ بنەبڕ بکرێ.

حەیدەر عەبادی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: تیرۆریستان هەوڵ دەدەن لە هەر ڕێگایەکەوە کە بۆیان دەکرێ دزە بکەنە نێو خاکی ئێراقەوە بەڵام دەبێ زۆر وشیار بین و ڕێگا نەدەین بە دزە کردنیان.

دەوڵەتی ئێراق دێسەمبەری ٢٠١٧، کۆتایی هاتنی جم و جۆڵی سەربازیی گرووپی تیرۆرستیی داعش لەم وڵاتەی ڕاگەیاند بەڵام هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراقدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

"حەیدەر عەبادی" تا پێکهاتنی کابینەی دەوڵەتی "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی نوێ، ئەرک و بەرپەرسایەتیەکانی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بە جێ دێنی.

سەرپەیڤ