تشرینی دووه‌م 20, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • پەلامارێکی ئاسمانی دیکەی ئێراق بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لە نێو خاکی سووریا

فەرماندەرایەتی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێراق ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگیە ئێف شازدەکانی وڵاتەکەی هەندێ ناوەندی تیروریستانیان لە نێوخۆی خاکی سووریا داوەتە بەر پەلامار کە لەئاکامی دا ئەو ناوەندانە تێک شکێندراون و ژومارێک لە تیرۆریستانیش کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر،  فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف شازدەی ئێراق لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و چاوەدێری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش و بە پێی زانیاری دروستی ئیدارەی ئیتلاعات و بەرەنگار بوونەوەی تێرۆریزم، ئەنجام بوو.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق لەم بەیاننامەیە وتیشی: لەم ئۆپراسیۆنەدا هەماری چەکەمەنی تیرۆریستان سەربە تاقمی ناسراو بە فارووق  لە ناوچەی سوسە لە پارێزگەی دەیروزووری سوریا کەلەودا دە تیرۆریست بوون، کەوتە بەر پەلامار.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەم ئۆپراسیۆنەدا زەبرێکی دیکەش  لە ناوچەی باغوور کەوتە ناوەندی تاقمی تیرۆریستی فاروق  کە لە ناوخۆی ئەم ناوەندەیش سی تیرۆریست ، چەند مووشەک هاوێژ و چەکی جۆربەجۆر هەبوو.

ڕۆژی شەممەش فەرماندەیی حەشدی شەعبی لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار باسی پەلاماری مووشەکی ئەم هێزانە بە دژی بنکەی  داعش لەنێوخاکی سوریایان کرد.

تاقمی تیرۆریستی داعش حەوتەکانی ڕابردوو بە پێی داکۆکی سەربازی ئەمریکاییەکان  بەجاران هەوڵی دا سنوورەکانی ئێراق تێک بشکێنێ و بگاتە نێو خاکی ئێراق.

بەپێی هەواڵێکی دیکەش، چەکدارانی سوپای ئێراق بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێک لەشاری مووسڵ لە پارێزگە ی نەینەوا، بنکەی داعشی لە ناوچەی کوکجلییان داوەتە بەر پەلامار و توانیان حەوت داعشی بگرن.

سەرپەیڤ