تۆپخانەی ئەرتەشی ئێراق تیڕوڕیستانی داعشی لە سنووری سووریا کردە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i353158-تۆپخانەی_ئەرتەشی_ئێراق_تیڕوڕیستانی_داعشی_لە_سنووری_سووریا_کردە_ئامانج
ئەرتەشی ئێراق بنکەی تیڕوڕیستانی داعش لە سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریای داوەتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2018 17:05 Asia/Tehran
  • تۆپخانەی ئەرتەشی ئێراق تیڕوڕیستانی داعشی لە سنووری سووریا کردە ئامانج

ئەرتەشی ئێراق بنکەی تیڕوڕیستانی داعش لە سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریای داوەتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی  یەکشەمەی هەواڵدەریی فارس وەزارەتی بەرگری  ئێراق ڕایگەیاند : بۆ بەرگرتن لە کنەی  تیڕوڕیستانی داعشی بۆ ناو خاکی  ئێراق  تۆپخانەی  ئەرتەشی ئەو وڵاتە بنکەکانی  داعشیان لە سنوور لە گەڵ سووریا گوللە باران کرد .هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراقیش لە ناوچە سنووریەکان بە حاڵەتی ئامادە باش دان و ئامادە بوونی  ئەو هێزانە لە سنوورە هاوبەشەکانی لە سووریا هێزمەند بوو . بە وتەی جەعفەری ئەلحسینی وتەبێژی گوردانەکانی حێزبۆڵڵای ئێراق ، ئەمریکا بۆ چوونی تیڕوڕیستانی داعشی لە سووریا بۆ ناو خاکی  ئێراق بوار ساز  دەکەن . لە ماوەی  هەفتەکانی  ڕابردوو ژومارێک  لە بەرپرسانی  سیاسی و ئاسایشی  ئێراق جارێکی دیکە سەبارەت بە جم و جۆڵەکانی  نوێ ئەمریکا لە سنووری  سووریا لە گەڵ ئێراق و ئەگەری کنەی ئەندامانی داعش بۆ ناو ئەو وڵاتە وشداری داوە و داوای  لە دەوڵەت کردووە   چارەنووسی  ئامادە بوونی  هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە خاکی  ئێراق دیار بکات .