دەسگیر کرانی فرەتر لە دە ئەندامی داعش لە هەڵمەتی سوپای عێراق
سوپای عێراق لە هەڵمەتێکدا سەرکەوت، فرەتر لە دە ئەندامی گروپی تیرۆریستی تەکفیری لە شاری " موسڵ" هەڵکەوتە لە پارێزگەی نەینەوا ، دەسگیر بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەو ەلە سومەریە نێوز ، هیزەکانی سوپای عێراق هەڵمەتێکی نوێیان لەدژی بەجێ ماوانی تەکفیری لە مێحوەرەکانی ڕۆژئاوایی وڕۆژهەڵاتی موسڵ هەڵکەوتە لە پارێزگەی نەینەوا ئەنجام دا کە لەم هەڵمەتە سێزدە تیرۆریستی داعشی دەسگیر کران. عێراق، دێسەمبەری ٢٠١٧ ئازادکرانی زەویەکانی ئەم وڵاتەی لە ژیرداگیر کاری گروپی تیرۆریستی داعش ڕاگەیاند بەڵام چالاکی پرژو بڵاوی ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستیە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق بە تایبەت باکوور، ڕۆژئاواو ناوچەکانی دەوروبەری بەغدا درێژەی هەیە . پۆلیسی ناوەندی وهێزەکانی ئەمنیەتی عێراق لە هەڵمەتێکی هاوبەش لە هەوڵدان، ئەندامە داواکراوەکانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکان بە تایبەت ناوچە گەلێک کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە بوونی ئەم ئەندامانە پاکتاو کراوە، دەسگیر بکەن وژمارەیەک لە تیرۆریستەکانی داعشیش لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە عێراقیەکان دەکوژرێن.