ئاوڕدانەوەیێک لە سەردانە 3 کاتژمێرییەکەی ترەمپ بۆ عێراق
سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانێکی لە پێش ڕانەگەیندراو بۆ عێراق، لە کۆی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکادا وتی: ئەمریکا ئیدی ناتوانێ دەوری ژەندەرمەی جیهان بگێڕێت.
دۆناڵدترەمپی سەرۆکی ئەمریکا تاریکەشەوی چوارشەممە لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو و لەناکاودا گەییشتە بنکەی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق.
لە هەمان حاڵدا، چاوپێکەوتنەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ "عادڵ عەبدولمەهدی"ی سەرۆک وەرزیرانی عێراق لە بەغدا، هەڵوەشایەوە. ئەوەی وا بەرپرسانی عێراق بە جاران پێیان لەسەرداگرتووە، ڕێزنان لە سەروەری عێراقە، کەچی سەردانە ڕاستەوخۆەکەی ترەمپ بۆ پارێزگای ئەنبار، باس لەوەدەکات کە، سەرۆکی ئەمریکا هەر گرینگایەتیشی نەداوە بەم بنەما گرینگە!
ئەوەی کە ترەمپ هاوکات لەگەڵ گەیشتنی بۆ بنکەی ئاسمانی عەینولئەسەدی پارێزگای ئەنبار دەڵێ: "بەهیچ لەونێک بەنیازی بردنەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق نییە"، لەلایان خەڵك و لایەنە سیاسی و خۆڕاگرییەکانی عێراقەوە جێی پەسەند نییە.
هەڵبەت هەروەک چۆن بیانووی شکەستی داعش لە سووریا بووە هۆی ئەوەی کە ترەمپ لە 19ی دیسەمبەری 2018دا ڕابگەینێ، هێزەکانی خۆی لەم وڵاتەدا دەباتە دەر، هەر ئەم بیانووەش لە عێراقدا هەیە. تاقمی تیرۆریستیی داعش ساڵێک پێش ئێستا بە هەوڵ و تێکۆشانی عێراقییەکان شکەستی هێنا و لە دەسپێکی دیسەمبەری ئەمساڵدا، لە شارە جۆراوجۆرەکانی عێراق، جێژنی سەرکەوتن لە یەکەم ساڵوەگەڕیی شکەستی داعش بەڕێوە چوو.
پێداگریی ترەمپ لەسەر مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراقدا، بێ هیچ و بڕوبیانوویێکە و ئێستاکە بە شکەستی داعش ئیدی هۆکارێک بۆ درێژەی چالاکی و مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە بەردەستدا نییە. "چوونەدەر لە سووریا و پێداگری لەسەر مانەوە لە عێراق" پیشاندەری دووفاقی بوونی سیاسەتی ئەمریکایە.
سەیید ھاشم موسەوی، وتەبێژی فەرمیی بزوتنەوەی نوجەبا لە عێراقیش ڕایگەیاندووە: ترەمپ دەبێ بزانێ کە دەستەڵاتی عێراق بە خوێنی شەھیدەکانی وەدی ھاتووەو وڵاتی خۆڕاگری و شەھیدان جێگەی بنکە و بارەگای هێزە ئەمریکییەکان نییە.
موسەوی هەروەها وتی : دەوڵەتی عێراق لە سەریەتی ھێزەکانی ئەمریکا بەو پێیەی کە بوونیان لە عێراق دا سەروەریی دەستەڵاتی وڵات دەخەوشێنێ، وەدەر بنێت. چوونکە قەت ناھێڵن عێراق ببێتە بنکەیەک بۆ ھەڕەشە دروست کردن بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.
بە سەرەنجدان بەم ڕاستییە، پێداگریی ترەمپ لەسەر مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بە مانای دڵسۆزی نواندن و سەقامگیر کردنی ئاسایش و پاراستنی هێمنایەتی لەو وڵاتەدا نییە و پتر لە ڕابردوو سیناریۆی چوونەدەری هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا و مانەوەیان لە عێراقدا تووشی گومان دەکات.
ئەم گەشتە لەناوکاو و لە تاریکایی شەودا، حەوتەیەک دوای ئەوە ئەنجامی گرتووە کە دۆناڵد ترەمپ بە ڕاگەیاندنی بڕیاری کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریای دراوسێی عێراق، ڕاوێژکارانی ئاسایشتی نیشتیمانیی خۆی حەپەساند.