پەلاماری بە مووشەکی حەشد ی شەعبی ئێراق بۆ سەر بنکەکانی داعش لە سنووری سووریا
یەکەکانی مووشەکی حەشدی شەعبی ئێراق بنکەی تڕوڕیستیانیان لە سنوورە هاوبەشەکان لە گەڵ سووریا دایە بەر پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمعی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە کاناڵی سومریە نیوز بە پێی ڕاگەیندراوی مێدیا ئێراقیەکان بە هۆی پەلاماری مووشەکی حەشدی شەعبی ژومارێک لە تڕوڕیستانی داعشی لە سنووری سووریاکوژران یان بریندار بوون . یەکەکانی تۆپخانەیی حەشدی شەعبی شەوی شەمەش بنکەی تڕوڕیستانی داعشیان لە ناوچەی باغوز لە پارێزگای دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا گوللە باران کرد کە لانیکەم 15 کەس لە ئەندامانی داعش کوژران و دەیان کەسیان بریندار بوون . پەلاماری تۆپخانەیی و ئاسمانی ئێراق بۆ سەر ناوەندەکانی کۆبوونەوەی تڕوڕیستانی داعشی لە سووریا لە چوارچێوەی هاوکاریەکانی بەغدا لە گەڵ دیمەشق بۆ خەبات بە دژی تڕوڕیزم بە دی دێت . لە لیاەکی دیکەوە هێزە کانی حەشدی شەعبی ئێراق توانیان هەوڵی تڕوڕیستانی داعشی بۆ کنە کردنە نێو گوندەکانی دەڤەڕی شاری خانەقین لەپارێزگای دیالە لە ڕۆ هەڵاتی ئەو وپاتە پووچەڵ بکەنەوە .